AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
شەممە

١٧ ئاب ٢٠١٩

٩:٣٣:٠٣ ب.ن
969437

شێخ زەکزاکی گەیشتە فڕگەی ئەبوجا

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی پرێس تی ڤی ، شێخ زەکزاکی دوای ئەنجام نەدرانی بە تەواوەتی دەرمان کرانی لە هێند ، ئەمڕۆ گەڕایەوە بۆ نیجریە وگەیشتە فڕگەی ئەبوجا.

(ABNA24.com) بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی پرێس تی ڤی ، شێخ زەکزاکی دوای ئەنجام نەدرانی بە تەواوەتی دەرمان کرانی لە هێند ، ئەمڕۆ گەڕایەوە بۆ نیجریە وگەیشتە فڕگەی ئەبوجا.

کەناڵی پرێس تی ڤی هەواڵی دالە  گەیشتنی عەلامە شێخ زەکزاکی ڕێبەری بزوتنەوەی ئیسلامی نیجریە بۆ فڕگەی ئەبو جا ی پێتەختی ئەم وڵاتە . بە پێی ئەم ڕاپۆرتە شێخ زەکزاکی دوای ئەوەکە لەگەڵ  ڕەفتاروهەڵس وکەوتی قەبوڵ نەکراوی بەرپرسانی هێندی وداسەپانی ڕەوتی نالەباری دەرمانی خۆی لە نەخۆشخانە ڕووبە ڕوو بوویەوە، بڕیاری گرت بە جی هێشتنی ئەم وڵاتە و گەڕانەوە بۆ نیجریا . کاژێریک لەمەوپێش ئیبراهیم موسا وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی نیجریە وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی هەواڵی کۆتایی حوزوری شێخ زەکزاکی لە هێند وگەڕانەوەی بۆ نیجریا ، لە ئەگەریی نیردرانی ناوبراو بۆ وڵاتێکی نوێی " تورکیا ، مالیزیا یا ئەندونیزیا" بۆ پێوشوێن گرتنی ڕەوتی دەرمان کردنی هەواڵی دابوو. شێخ زەکزاکی ڕۆژی ڕابردوو پێنجشەممە بە بڵاو کردنەوەی پەیامێکی ڤیدیۆیی وتی: دەوڵەتی  نیجریە لە بارەی ڕەوشی سەلامەتی ناوبراو زانیاری هەڵەی داوە بە لایەنی هێندی ولە کاری دەرمانەکەی دا لەمپەریان ساز کردووە ، هەربەم هۆیەوە ناوبراو وای پێ باشترە کە بگوێزرێتەوە بۆ وڵاتێکی تر. بەهۆی ژەهر دەخوارددران وسوربێک لە ناو خوێن وداڕشتەکانی جەستەی شێخ زەکزاکی وشداریان داوە وپیداگریان کردووە ناوبراو دەبێ هەرچی زووتر بگوێزرێتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی پسپۆڕ. شێخ زەکزاکی وهاوژینەکەی شێخ زەکزاکی وهاوژینەکەی ١٣ ی دێسەمبەری ٢٠١٥ ،لەپەلاماری سەربازانی نیجریە بۆ سەر حوسێنێەیەک لە شاری زاریا دەسگیر کران، پەلامارێک کە تیدا سەدان کەس لە شیعەکانی نیجریەیش شەهید کران.


/129