١٣ ئاب ٢٠١٩ - ٠٩:٤٨
رابەری شیعەکانی نیجیریا بۆ هیندستان نێردرا

شێخ ئیبراهیم زەکزاکی رابەری شیعەکانی نیجیریا و هاوسەرەکەی دوانیوەڕۆی دوشەممە بۆ چارەسەریی ، ئەم وڵاتەیان بەرەو هیندستان بە جێهێشت .

(ABNA24.com) شێخ ئیبراهیم زەکزاکی رابەری شیعەکانی نیجیریا و هاوسەرەکەی دوانیوەڕۆی دوشەممە بۆ چارەسەریی ، ئەم وڵاتەیان بەرەو هیندستان بە جێهێشت .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رایدۆ تەلەفزیۆنی ئێران  لە دێهلی نوێوەوە ، سەفەرەکەی شێخ زەکزاکی و هاوسەرەکەی بۆ هیندستان دوای بڕیاری دادگای باڵای کادۆنا ی نیجیریا ئەنجام دەبێ .

 شێخ ئیبراهیم زەکزاکی و هاوسەرەکەی 13 ی دیسامبری 2015 لەپەلاماری لەشکەریانی نیجریا بۆسەر حسێنیەیەک لە شاری زاریا گیران .

 لە پەلامارەکەدا سەدان کەس لە شیعەکانی نیجیریاش شەهید بوون .



/129