AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
سێشەممە

٦ ئاب ٢٠١٩

٩:٤٩:٠٨ ب.ن
967381

دادگەیەکی نیجریە دەنگی دا بۆ ئازادکرانی شێخ زەکزاکی بەمەبەستی چارەسەرکرانی

دادگەیەک لە نیجریە، ئیزنی ئازادکرانی ڕێبەری بزووتنەوەی ئیسلامیی نیجریەو هاوسەرەکەی دەرکرد بەمەبەستی چارەسەریی ناوبرا لە دەرەوەی ئەو وڵاتە.

(ABNA24.com) دادگەیەک لە نیجریە، ئیزنی ئازادکرانی ڕێبەری بزووتنەوەی ئیسلامیی نیجریەو هاوسەرەکەی دەرکرد بەمەبەستی چارەسەریی ناوبرا لە دەرەوەی ئەو وڵاتە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی فارس، دادگەیەک لە نیجریە رۆژی دووشەممە ئیزنی ئازادکرانی شێخ "ئیبراهیم زەکزاکی" رێبەری بزووتنەوەی ئیسلامیی ئەو وڵاتەو هاوسەرەکەی دەرکرد بەمەبەستی چارەسەریی ناوبراو لە دەرەوەی ئەو وڵاتەدا.

دیوانی باڵای ئەیالەتی "کادۆنا" ڕێگەی داوە بە شێخ ئیبراهیم زەکزاکی هەتا بۆ چارەسەریی پزشکی سەردانی دەرەوەی وڵات بکا.

بزووتنەوەی ئیسلامیی نیجریە لەژمارەی تایبەتی خۆی لە توئیتەردا نووسی؛ دادگە ئیزنی سەفەری زەکزاکی و هاوسەرەکەی بۆ هیندستان دەرکردووە بەمەبەستی پێوشوێن گیرانی ڕەوتی چارەسەرکرانی.

بەپێی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامیی نیجریە، دادوەری دادگە بڕیاری داوە، دەبێ ئیزن بدرێ بە شێخ زەکزاکی وهاوسەرەکەی بۆ وەرگرتنی ڕاژەکاریی دەرمانی ، لەبەر شپرزەبوونی بارە تەندروستییەکەی ، گیانی لەبەرمەترسی دایە.

سوپای نیجریە، ساڵی٢٠١٥ هێرشی کردەسەر گردبوونەوەی لایەنگرانی شێخ زەکزاکی لەشاری "زاریا" و نزیک بە هەزار کەسی شەهید کرد.

شێخ ئیبراهیم زەکزاکیش لەو کاتەوە تائێستا لە زیندانی نیجریەدایەو بەپێی دواڕاپۆرەکان، بەهۆی بەدڕەفتاری و ئەشکەنجە، لە دۆخی جەستەیی زۆر نالەبار رەنج دەکێشێ.



/129