AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
یەکشەممە

٢٨ تەمووز ٢٠١٩

١١:١٥:١٢ ب.ن
965416

یەمەنییەکان بنکە و مەتەرێزەکانی بەکرێگیراوانی سەعوودییان لە پارێزگای تەعز مووشەکباران کرد

سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شەوی ڕابردوو بنکە و مەتەرێزەکانی بەکرێگیراوانی سەعوودییان لە ناوچەی "الوازعیه" هەڵکەوتوو لە پارێزگای تەعز لە باشووری ڕۆژاوای یەمەن مووشەکباران کرد.

(ABNA24.com) بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند بە چوار  مووشەکی بالستیکی خۆجێی مۆدیلی  "زلزال 1"، بنکە و مەتەرێزەکانی بەکرێگیراوانی سەعوودییان  لە ناوچەی  "الوازعیه" داوەتە بەر پەلامار.

لەو پەلامارە مووشەکییەدا دەیان بەکرێگیراوی سەعوودی کوژراون و یان بریندار بوونە.

سەرلەشکەر "عەلی مووشەکی" جێگری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی  یەمەن ئەمدواییە ڕاشکاوانە رایگەیاندبوو یەمەنییەکان بەڵێنیان داوە هەرگیز نەهێڵن تەنیا یەک دەسدرێژکاریش بە زیندوویی خاکی یەمەن بەجێ بێڵێ.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە  شازدە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

شەڕنانەوەکانی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.



/129