AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
یەکشەممە

٢٨ تەمووز ٢٠١٩

١١:١١:١٠ ب.ن
965413

پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی حەفتەر بۆ سەر پێتەختی لیبی؛ ١١ کوژراو و بریندار

فڕۆکە جەنگییەکانی گرووپی ناسراو بە سوپای نیشتمانیی لیبی بە فەرماندەرێتیی "خەلیفە حەفتەر" شەوی ڕابردوو نەخۆشخانەیەکیان لە ترابلۆسی پێتەخت دایە بەر پەلامار.

(ABNA24.com) فڕۆکە جەنگییەکانی گرووپی ناسراو بە سوپای نیشتمانیی لیبی بە فەرماندەرێتیی "خەلیفە حەفتەر" شەوی ڕابردوو نەخۆشخانەیەکیان لە ترابلۆسی پێتەخت دایە بەر پەلامار.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ لەو پەلامارەدا لانیکەم ٣ کەس کوژراون و  ٨ کەسیش بریندار بوونە.

فڕۆکە جەنگییەکانی حەفتەر لە ماوەی چەن مانگی ڕابردوودا بەردەوام ناوچە جۆربەجۆرەکانی ترابلۆسی پێتەختی لیبییان بۆردومان کردووە.

گرووپی ناسراو بە سوپای نیشتمانیی لیبی بە سەرکردایەتیی "خەلیفە حەفتەر" کە چەن ساڵە بە داکۆکیی عەرەبستان، میسر، ئیمارات و ژمارێک وڵاتی ڕۆژاوایی دەسەڵاتی ڕۆژهەڵاتی لیبی بە دەستەوە بووە، لە ماوەی چەن مانگ ڕابردوودا بەرەو باکووری ئەم وڵاتە پێشڕەوی کردووە.

 "خەلیفە حەفتەر"  چوارەمی ئاپریلی ٢٠١٩ فەرمانی دا بە  هێزەکانی خۆی کە هێرش بکەنە سەر  ترابلۆس.

لەو کاتەوە ئەو پەلامارە دەست پێبووە  تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠٠ کەس لە ترابلۆس کوژراون و  لانیکەم ٥٠٠٠ کەسیش بریندار بوونە.

لیبی لە ساڵی ٢٠١١ـەوە کە خەڵکی ئەم وڵاتە راپەڕین و دوابەدوای ئەوە حکومەتی "موعەمەر قەزافی" دیکتاتۆری لیبی ڕووخا، بە هۆی خۆوەردانی ئەمریکا و ژمارێک وڵاتی ئەورووپایی گیرۆدەی شەڕ و توند و تیژی و ناپاوەجێی سیاسی بووە



/129+