AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
پێنجشەممە

٢٥ تەمووز ٢٠١٩

٤:٥٨:٢٤ ب.ن
964268

زەریف گەییشتە سێنێگال

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی پێنج شەممە بە کاتی خۆجێیی بە سەرۆکایەتیی شاندێک لە «سانتاکرۆز»ی بولیڤییەوە گەییشتە داکاری پێتەختی سێنێگال.

(ABNA24.com) بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم گەشتە  یەک ڕۆژەیەی دا لەگەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی سێنێگال دیدارو وتووێژ دەکات.

زەریف شەممە ١٣ی ژوئیە بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کاربەدەستانی باڵای ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تارانەوە بەرەو نیۆیۆرک وەڕێ کەوت.

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕەوتی ئەم گەشتەی دا سەرباری ئەو بەرتەسکیانەی کە دەوڵەتی ئەمریکا بۆی بەدی ھێنا بوو توانی لەگەڵ میدیاگەلێکی وەک «سی ئێم بی سی» ، «سی ئێن ئێن»، «بلۆمبێرگ» و « پی بی ئێس» وتووێژ بکات.

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران جیا لە وتاردان لە ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ ئانتۆنیۆ گۆتریش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش دیدارو لە بارەی پێکھێنرانی بەرتەسکی لە لایەن ئەمریکاوە بۆ کارگێڕانی نوێنەرایەتیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان، ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، ڕاگیردرانی نایاسایی پاپۆڕەکەی ھەڵگری نەوتی ئێران لە لایەن بریتانیاو کەم کرانەوەی بەڵێنییە بەرجامییەکان وتووێژی کرد.

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی گەشتە دیپلۆماسیانەکەی لە نیۆیۆرکەوە بەرەو کاراکاسی پێتەختی ڤێنزۆئیلا وەڕێ کەوت و لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی بزوتنەوەی بێ لایەنەکانیش وتاری پێشکەش کرد.

موحەممەد جەواد زەریف لە پەراوێزی ئەو کۆبوونەوانەدا لەگەڵ ھاوتاکانی دیداری دوو قۆڵی و چ-ەند قۆڵیشی ئەنجام دا.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڤێنزۆئیلا لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتە لەوانە نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆک کۆماری ڤێنزۆئیلاش دیدارو وتووێژی کرد.

موحەممەد جەواد زەریف لە درێژەی گەشتەکەی دا بەرەو نیکاراگۆئێ وەڕێ کەوت و لەگەڵ «دانییەل ئۆرتێگا» سەرۆک کۆمارو «گوستاڤۆ پورراس کوورتێز» سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە دیداری کردو لە بارەی بابەتگەلی دوو لایەنەوە بیروڕایان گۆڕییەوە.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران ھەروەھا سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممە بە کاتی خۆجێیی گەییشتە بولیڤی و لەگەڵ « ئۆڤ مۆرالێس» سەرۆک کۆمارو « دییەگۆ پاری» وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە دیدارو وتووێژی کرد.




/129