AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
چوارشەممە

٢٤ تەمووز ٢٠١٩

٩:٤٤:٠٠ ب.ن
964129

پاڵپشتیی خوێندکارانی ئێرانی لە شێخ زەکزاکی

ژمارێک خوێندکاری ئێرانی دوێشەو(سێ شەممە) بە کۆبوونەوە لە زانکۆی فیردەوسیی مەشهەد (باکوری رۆژ‌هەڵاتی ئێران) داکۆکی خۆیان ڕاگەیاند لە شێخ "ئیبراهیم زەکزاکی" ڕێبەری بزووتنەوەی ئیسلامیی نیجریا.

(ABNA24.com) ژمارێک خوێندکاری ئێرانی دوێشەو(سێ شەممە) بە کۆبوونەوە لە زانکۆی فیردەوسیی مەشهەد (باکوری رۆژ‌هەڵاتی ئێران) داکۆکی خۆیان ڕاگەیاند لە شێخ "ئیبراهیم زەکزاکی" ڕێبەری بزووتنەوەی ئیسلامیی نیجریا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ئەو خوێندکارانە بەدانی دروشم وێڕای ئیدانەکردنی توندوتیژییەکان لەدژ شێخ زەکزاکی و لایەنگرانی لە نیجریا، خوازیاری ئازادکران و دەسڕاگەیشتنی ڕێبەری بزووتنەوەی ئیسلامیی ئەو وڵاتە بە ڕاژەکارییە دەرمانییەکان بوون.

شێخ ئیبراهیم زەکزاکی و هاوسەرەکەی ١٣ی دیسەمبەری٢٠١٥ لە هێرشی سەربازانی نیجریا بۆسەر حوسێنیەیەک لەشاری "زاریا" قۆڵبەست کران.

هێزەکانی سوپای نیجریا لەرۆژی قۆڵبەست کرانی شێخ زەکزاکی، بە تەقەکردن لە کەسانێک کە لەبەردەم حوسێنییەو ماڵی ناوبراودا کۆببوونەوە، بەسەدان کەس لەوان سێ منداڵی شێخ زەکزاکیان شەهید کرد.

دادگەی باڵای نیجریا لە دیسەمبەری٢٠١٦ بڕیاری ئازادکرانی خێرای شێخ زەکزاکی دەرکرد و سوپاو ڕێکخراوە ئاسایشییەکانی نیجریای بەدانی ١٥٠هەزار دۆلار زیانبایی بەخێزانەکەی مەحکوم کرد، بەڵام سوپاو ئەو ڕێکخراوانە وێڕای خۆبواردن لە جێ بەجێ کرانی ئەو بڕیارە، شێخ زەکزاکییان هەروا لە گرتووخانەدا ڕاگرتووە.

سەرچاوەکانی نزیک لە خێزانی ڕێبەری بزووتنەوەی ئیسلامیی نیجریا ڕایانگەیاندووە، باری تەندروستیی شێخ زەکزاکی شپرزەیە، بۆیە هەرچی خێراتر دەبێ ئازاد بکرێ.

بزووتنەوەی ئیسلامیی نیجریاش لەم دواییەدا ڕایگەیاند، شێخ زەکزاکی لەلایەن حکومەتی نیجریاوە لەزیندان ژەهراوی کراوە.

لەچەند مانگی ڕابردوودا خەڵکی نیجریا چەندین جار بە بەرپاکردنی خۆپێشاندان لە شارە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە خوازیاری ئازادکرانی شێخ زەکزاکی بوون بەڵام هێزە ئاسایشییەکانی نیجریا هەموو جارێک ئەو گردبوونەوانەیان سەرکوت کردووە.



/129