AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV، ABNA24
سێشەممە

٢٣ تەمووز ٢٠١٩

٩:٣٤:٣٣ ب.ن
963796

شەهید بوونی شەش کەس لە خۆپیشاندانی لایەنگرانی شێخ زەکزاکی لە نیجریە

لە شەڕ و پێکدادانی نێوان پۆلیسی نیجریا و لایەنگرانی شیخ ئیبراهیم زەکزاکی: لە "ئەبوجا" لانیکەم ٦ کەس شەهید بوون.

(ABNA24.com) لە شەڕ و پێکدادانی نێوان پۆلیسی نیجریا و لایەنگرانی شیخ ئیبراهیم زەکزاکی: لە "ئەبوجا" لانیکەم ٦ کەس شەهید بوون.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەرەنسا؛ لایەنگرانی شێخ "ئیبراهیم زەکزاکی" ڕێبەری بزووتنەوەی ئیسلامیی نیجریە لە "ئەبوجا" خۆپیشاندانی ئاشتیانەیان بەڕێوە برد کە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ پۆلیسی بە دواوە بوو.

بە وتەی شایەتحاڵان و هەروەها هەواڵنێرێکی هەواڵدەریی فەرەنسا کە لە شوێنی ڕووداوەکەدا بووە، لانیکەم شەش خۆپیشاندەری سەر بە بزووتنەوەی ئیسلامیی نیجریە لەو شەڕ و پێکدادانەدا کوژراون.

سوپای نیجریا هەروەها ساڵی ٢٠١٥ ـیش پەلاماری  کردە سەر شوێنی کۆبوونەوەی لایەنگرانی شیخ زەکزاکی لە شاری "زاریا" و نزیکەی ١٠٠٠ کەس لەوان کوڕی شێخ زەکزاکی شەهید کرد.

شێخ ئیبراهیم زەکزاکی لەو کاتەوە تا ئێستا لە بەندیخانەی نیجریادایە و بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان بە هۆی کردەوە و ئاکاری نامرۆڤانی زیندانوانان و ئەشکەنجە کرانی ، دۆخی تەندرووستی یەکجار نالەبارە.

ژێدەرە ئاگادارەکان هەروەها ڕایانگەیاندووە کە شێخ زەکزاکی سۆمای چاوی چەپی خۆی بە تەواوەتی لە دەس داوە و چاوی ڕاسیشی تەنیا ٤٥%ی سۆمای ماوە.





/129