AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
دووشەممە

٢٢ تەمووز ٢٠١٩

٩:٢٤:٢٣ ب.ن
963429

کۆبوونەوە لە لەندەن بۆ داکۆکی لە شێخ زەکزاکی

چالاکانی بەریتانی خوازیاری ئازادکرانی رابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی نیجریا بوون .

(ABNA24.com) بە پێی راپۆرتی یونیوز ، چالاکانی بەریتانی رۆژی یەکشەممە بە سازدانی کۆبوونەوە لە لەندەن داکۆکی و پشتیوانیی خۆیان لە شێخ ئیراهیم زەکزاکی رابرەری بزووتەوەی ئیسلامیی نیجریا راگەیاند .

ئەم چالاکە سیاسیانە بە هەڵگرتنی لافیتە گەلێک خوازیاری ئازاد کرانی خێرای شێخ زەکزاکی لە لایەن کاربەدەستانی نیجیریا و چارەسەریی ئەو بوون چونکە زانیاریەکان باس لە رەوشی نالەباری تەندروستیی ناوبراو دەکەن .

هەواڵەکان دەڵێن رەوشی تەندروستیی شێخ زەکزاکی زۆر نالەبارە و لەبەر ئەو برینەی کە ساڵی 2015 لەسەر جەستەی ماوە ، بە خەستی لە بارێکی ناخۆش دایە .

شێخ زەکزاکی لە پەلاماری خوێناوی هێزەکانی نیجریا بۆسەر حسێنیەی شاری زاریا لە ویلایەتی کادونا لە ساڵی 2015دا بریندار بوو .

دادگای باڵای نیجریا ساڵێک پێش رایگەیاند دەبێ شێخ زەکزاکی ئازاد بکرێ و 120 هەزار  دۆڵار وەک قەرەبوو بدرێ بەو و هاوسەرەکەی. بەڵام لەبەر زەخت و زۆریەکانی ئەمریکا و سعودی و ئیسڕراییل ، حکومەتی نیجیریا ئەم بڕیارەی جێبەجێ نەکردووە .



/129