AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
سێشەممە

١٦ تەمووز ٢٠١٩

٧:١٤:٤٥ ب.ن
961711

ناڕەزایەتی دەربڕینی خوێندکارانی تارانی بە درێژەی بەندکرانی شێخ "ئیبراهیم زەکزاکی"

ژمارێک خوێندکاری زانکۆکانی شاری تاران بەسازدانی گردبوونەوەیەک، ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی بەرامبەر درێژەی دەستبەسەرکرانی شێخ "ئیبراهیم زەکزاکی" ڕێبەری بزووتنەوەی ئیسلامیی نیجریە.

(ABNA24.com) بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، خوێندکارانی زانکۆکانی شاری تاران ئەمڕۆ دووشەممە لەو گردبوونەوەدا بەدانی دروشمگەلێک وێڕای ڕاگەیاندنی داکۆکیان لە شێخ "ئیبراهیم زەکزاکی" جەختیان کردەوە لەسەر ئازادکرانی خێرای ڕێبەری بزووتنەوەی ئیسلامیی نیجریە.

خوێندکارانی تارانی هەروەها داوایان لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرد، ئەوپەڕی هەوڵی بخاتەگەڕ بۆ ئازادکرانی ڕێبەری بزووتنەوەی ئیسلامیی نیجریە.

سێی ژوولایش ژمارێک پزشک و میدیاکاری ئێرانی، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە باری تەندروستیی شپرزەی ئیبراهیم زکزاکی ، لەبەردەم نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەتاران کۆبوونەوە.

شێخ "ئیبراهیم زەکزاکی" ڕێبەری بزووتنەوەی ئیسلامیی نیجریە لەساڵی٢٠١٥وە کە سوپای نیجریە هێرشی کردەسەر ماڵەکەی لەشاری"زاریا"، زیندانییە.

زەکزاکی و هاوسەرەکەی لەو پەلامارەدا بریندار و دوو کەس لە منداڵەکانیان و بەسەدان کەس لە لایەنگرەکانیشی شەهید بوون.

شێخ زەکزاکی ئێستا بێ دەسڕاگەیشتن بە پزشک و چارەسەرییە پزشکییەکان و بێ ڕێگای پەیوەندیی هاوڕێ لەگەڵ هاوژینە نەخۆشکەی، هەروا لەبەند دایە.




/129