(ABNA24.com) سەروکی تورکیا لە چاوپێکەوتنی سەرۆکی ئەنجوومەنی سەروکایەتی کۆماری حکومەتی ویفاقی لیبی ، خوازیاری وەستانی پەلامارەکانی هێزەکانی خەلیفە حەفتەر بوو بۆسەر بنکە و بارەگاکانی حکومەتی ویفاقی لیبی .
بە پێی راپۆرتی رۆژی هەینی هەواڵدەریی ئەناتۆڵیی ، رەجەب تەییبب ئەردۆغان لە چاوپێکەوتنیفائیز مستەفا سیڕاج کە لە ئەستەموڵ بەڕێوەچوو ، بە راگەیاندنی سەرلەنوێی داکۆکیی وڵاتەکەی لە حکومەتی ویفاقی نیشتمانیی ، خوازیاری کۆتایی هاتنی پەلامارەکانی ناسراو بە ئەرتەشی نستمانیی لیبی بە فەرماندەریی خەلیفە حەفتەر بوو .
سەرۆکی تورکیا هەروەها لەم دیدارەدا بۆ جارێکی دیکە جەختی کردەوە ئانکارا لە تەنیشت حکومەتی شەرعیی لیبی بۆ دامەزرانی ئاشتی و سەقام لەم وڵاتەدا دەمێنێ .
تاقمی ناسراو بە ئەرتەشی نیشتمانیی لیبی بە فەرماندەریی خەلیفە حەفتەر کە ساڵانێکە بە داکۆکی سعودی و میسر و ئیمارات بەسەر روژهەڵاتی لیبیدا زاڵبوو ، لە ماوەی چەند مانگی رابردووو بەرەو باکوری ئەم وڵاتە پێشڕەوی کردووە .
/129
٦ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٩:١٣
News ID: 958220

سەروکی تورکیا لە چاوپێکەوتنی سەرۆکی ئەنجوومەنی سەروکایەتی کۆماری حکومەتی ویفاقی لیبی ، خوازیاری وەستانی پەلامارەکانی هێزەکانی خەلیفە حەفتەر بوو بۆسەر بنکە و بارەگاکانی حکومەتی ویفاقی لیبی .