AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
چوارشەممە

٣ تەمووز ٢٠١٩

٥:١٢:١٩ ب.ن
957339

بزوتنەوەی ئیسلامی نیجریا: شیخ"زەکزاکی" لەلایەن دەوڵەتی نیجریا دەرمانداوکراوە

ئەندامی پایەبەرزی بزوتنەوەی ئیسلامی نیجریا ڕۆژی شەممە، دەنگ وباسی میدیاکان لەبارەی دەرمانداوکرانیی شیخ"ئیبراهیم زەکزاکی" ڕێبەری بزوتنەوەی ئیسلامی پشت ڕاست کردەوە گوتی: شیخ "زەکزاکی" لەلایەن دەوڵەتی نیجریا لە زیندان دەرمانداو کراوە.

(ABNA24.com) ئەندامی پایەبەرزی بزوتنەوەی ئیسلامی نیجریا ڕۆژی شەممە، دەنگ وباسی میدیاکان لەبارەی دەرمانداوکرانیی شیخ"ئیبراهیم زەکزاکی" ڕێبەری بزوتنەوەی ئیسلامی پشت ڕاست کردەوە گوتی: شیخ "زەکزاکی" لەلایەن دەوڵەتی نیجریا لە زیندان دەرمانداو کراوە.

"ئیبراهیم سلیمان" لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری مێهر گوتی،دەوڵەتی نیجریا لەهەوڵ دایە بۆ ترۆری شیخ"ئیبراهیم زەکزاکی".

"سلێمان"هەروەها ڕەخنەی گرت لە خەمساردیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان سەبارەت بە بارودۆخی جەستەیی شیخ "زەکزاکی" و گوتی: ئەم ڕێکخراوەیە تەنیا لە خزمەت قازانج و ەبرژەوەندی ئەمریکا، ڕژیمی زایۆنی و ڕژێمی سەعوودی دایە.

 سەرچاوەکانی دەنگ وباس ڕۆژی پێنجشەممە رایانگەیاندبوو، سوپای نیجریا شیخ "زەکزاکی" لە زیندان دا دەرمانداو کردووە.

سەرچاوەکانی دەنگ وباس بە باسکردنیی ئەمەی کە دوخی جەستەیی شیخ"زەکزاکی" ئیجگار شپرزەیە گوتیشیان، تیمی پزیشکی خەریکی ڕاویژە لەگەڵ دەوڵەتی نیجریا تا ڕایبگوێزنەوە بۆ نەخۆشخانە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنرانی سەرچاوەکانی دەنگ وباس، نیشانەگەلیک لەبوونی سۆرب و کادمیوم لە خوێنی شیخ"زەکزاکی بەرچاو کەوتووە.

"شیخ ئیبراهیم زەکزاکی" و هاوسەرەکەی ١٣ـی دیسەمبەری ٢٠١٥ لەئاکامی پەلاماری سەربازییەکان بۆ سەر حسینییەیەک لە شاری "زاریا" قۆڵبەست کراون.

 هێزەکانی سوپای نیجریا لە ڕۆژی قۆڵبەستکرانی شیخ زەکزاکی، بە تەقەکردن بەرەو بەشدارانی کۆبوونەوە لەبەردەم حسەینییە و ماڵی ئەو، سەدان کەس لە وان سێ کوری شیخ زەکزاکییان شەهید کرد.



/129