(ABNA24.com) سەرۆکی ئەمریکا رۆژی یەکشەممە لە نێو لەشکەریانی ئەم وڵاتە لە کۆریای باشوور باسی سازکرانی جبەخانەی نوێ و بەرز کردنەوەی جبەخانە ناڤۆکیەکەی ئەمریکای کرد .
بەپێی راپورتی ئەلعالەم ، دۆناڵد تڕەمپ لە بنکەی ئاسمانیی ئوسان نزیک سیئۆل پێتەخی کۆریا باشوور ، وتی ، ئەمریکا خەریکی بنیاتنانەوەی جبەخانەی ناڤۆکیی خۆی و سازکردنی چەکی ناڤۆکی نوێیە .
تڕەمپ لە درێژەی لێدوانە پارادۆکسەکانیدا سەرەتا گوتی ئەمریکا چەکە ناڤۆکیەکانی دەکار ناهێنێ بەڵام لەپاشان جەختی کردەوە لەشکەریانی ئەم وڵاتە دەبێ بە تواناییەکی تێکدەر تەیار بێ و هیوادارە ئەم چەکانە دەکار نەیەن .
بە گوێرەی مەزندەکاریەکانی رایۆتی ساڵانەی ئەنستیتۆی ئاشتی ستۆکهۆڵم ، ئەمریکا لە سەرەتای ساڵی 2016 حەوت هەزار کڵاڤۆکی ئەتۆمی هەبووە .
ئەم ژمارە کاڤۆکە ئەتۆمیە دەتوانێ جیهان لە بەین ببات .
/129
٣ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٥:٠٩
News ID: 957333

سەرۆکی ئەمریکا رۆژی یەکشەممە لە نێو لەشکەریانی ئەم وڵاتە لە کۆریای باشوور باسی سازکرانی جبەخانەی نوێ و بەرز کردنەوەی جبەخانە ناڤۆکیەکەی ئەمریکای کرد .