(ABNA24.com) بەهۆی خۆپیشاندانەکانی دوێنەوە لە سوودان دژی ئەنجوومەنی سەربازی، حەوت کەسی دیکە کوژران و 180 کەسیش برینداربوون.
نارەزایەتییەکان دژی ئەنجومەنی سەربازی سودان درێژەی هەیە و دوێنێ یەکشەممە 30ی حوزەیرانی 2019 جارێکی دیکە دژی ئەنجوومەنی ئینتقالیی سەربازیی سودان، دەیان هەزار سوودانی رژانە سەر شەقامەکانی خەرتوومی پایتەخت و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
دوبارە خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی سەربازی وڵاتەکەیان کرد و هەمان داواکاری خۆپیشاندانەکانی دوو مانگی رابردویان دوپات دەکردەوە و جەختیشتان لەوە دەکردەوە "کە دەیانەوێت لە نزیکترین کاتدا، حکومەتێکی مەدەنی لە وڵاتەکەیاندا پێکبهێندرێت".
بەهۆی مامەڵەی توندی هێزە ئەمنییەکان و دروست کردنی گرژی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە خۆپیشاندانەکە توندوتیژی لێکەوتەوە و بەپێی نوێترین ئامار "حەوت خۆپیشاندەر لە خەرتووم کوژراون و زیاتر لە 180 کەسیش برینداربوون".
ئەو خۆپیشاندانە لە کاتێکدایە، دانوستاندنەکانی نێوان ئۆپۆزسیۆن و ئەنجوومەنی سەربازیی سوودان بۆ پێکهێنانی ئەنجوومەنێکی مەدەنی وەستاون، لایەنی ئۆپۆزسیۆن، ئەنجوومەنی سەربازی بە قۆرخکردنی دەسەڵات تۆمەتبار دەکات.
/129
source : Sahar TV
چوارشەممە
٣ تەمووز ٢٠١٩
٥:٠٧:١٦ ب.ن
957331
بەهۆی خۆپیشاندانەکانی دوێنەوە لە سوودان دژی ئەنجوومەنی سەربازی، حەوت کەسی دیکە کوژران و 180 کەسیش برینداربوون.