AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
چوارشەممە

٣ تەمووز ٢٠١٩

٥:٠٤:٢٧ ب.ن
957327

وشداریی تورکیا بەهێزەکانی سەربە "خەلیفە حەفتەر" لە لیبیا

جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا، وێڕای وشداریدان بەهێزەکانی سەربە سوپای نیشتمانیی لیبیا بە سەرکردایەتی "خەلیفە حەفتەر"، خوازیار ئازادکرانی هەرچی خێراتری هاووڵاتیانی ڕفێندراوی تورک لەو وڵاتە بوو.

(ABNA24.com) جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا، وێڕای وشداریدان بەهێزەکانی سەربە سوپای نیشتمانیی لیبیا بە سەرکردایەتی "خەلیفە حەفتەر"، خوازیار ئازادکرانی هەرچی خێراتری هاووڵاتیانی ڕفێندراوی تورک لەو وڵاتە بوو.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "فواد ئۆکتای" رۆژی دووشەممە لەبەیاننامەیەک هاوپێوەند بە ڕفێندرانی هاووڵاتیانی تورکیا لە لیبیا بەدەست هێزەکانی سەربە خەلیفە حەفتەر وتی: ئەگەر ئەوان خێرا ئازاد نەکرێن، کەسانێک کە ئەو کارەیان ئەنجام دا، وەک ئامانج لەقەلەم دەدرێن و شوێنهاتەکەی قورس دەبێ.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دوێشەو ڕایگەیاند، هێزەکانی ناسراو بە سوپای نیشتمانیی لیبیا بەسەرکردایەتی خەلیفە حەفتەر، شەش شارومەندی تورکی لە لیبیا بەبارمتەگرتووە.

ئەو هێزانە هەروەها فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورکیایان لە لیبیا خستەخوارەوە.

"ئەحمەد مسماری" وتەبێژی فەرمیی هێزەکانی ناسراو بە سوپای نیشتمانیی لیبیا، فەرمانی گرتنی هەموو شارومەندانی تورک لە لیبیای دەرکردووە.

ناوبراو وتی: فەرمانی کرانەئامانجی کەشتییەکانی تورکیا لەئاوەکانی لیبیاش دەرکراوە.

گرووپی ناسراو بە سوپای نیشتمانیی لیبیا بە سەرکردایەتی خەلیفە حەفتەر کە چەندین ساڵ بە پاڵپشتی عەرەبستان، میسر و ئیمارات زاڵ بوو بەسەر رۆژهەڵاتی لیبیا، لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو بەرەو باکوری ئەو وڵاتە پێش ڕەویی کردووە.

لەچوارساڵ لەمەوبەرەوە لیبیا بەهۆی ناکۆکی نێوان پارت و گرووپەکان، خاوەن دوو پەرلەمان(پەرلەمانی تەبرەق لە ڕۆژهەڵات و پەرلەمانی ترابلۆس ی پایتەختی لیبیا) و دوو سوپایە.

پەرلەمانی تەبرەق لەلایەن سوپای نیشتمانی لیبیاوە بە سەرکردایەتی خەلیفە حەفتەر پشتیوانی لێ دەکرێ و دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی "فائیز سیراج" کە کۆمەڵگای جیهانی پاڵپشتیەتی، لەشاری ترابلۆس جێگیرە.




/129