AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
چوارشەممە

٣ تەمووز ٢٠١٩

٥:٠٣:٢٥ ب.ن
957325

ئازاد کرانی شارومەندانی تورکیا لە لیبیا

شارومەندانی تورکیەیی دەسگیر کراو لە لیبیا ، ئازاد کران .

(ABNA24.com) شارومەندانی تورکیەیی دەسگیر کراو لە لیبیا ، ئازاد کران .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم ، شەش شارومەندی تورکیەیی کە ڕۆژی ڕابردوو لە لیبیا دەسگیر کرابوون ڕۆژی دوشەممە " ئەمڕۆ" ئازاد کران. ئەمە لە حاڵێکدایە کە " ئەحمەد مسماری" وتەبێژی هێزەکانی ژێر فەرمانی "خەلیفە حەفتەر" فەرماندەی گروپی بەناو سوپای نیشتمانی لیبیا دوینێ لە پرێس کۆنفرانسی بەیان نامەی وەزاڕەتی دەرەوەی تورکیا لە بارەی دەسگیرکرانی شەش شارومەدنی تورک لە لیبیا ی ڕەد کردبووەوە.

" فواد ئۆکتای " جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ لە بەیان نامەیەکدا بە وشداری دان بە میلیشیاکانی سەربە خەلیفە حەفتەر لە لیبیا ، خوازیاری ئازادی هەرچی خیراتری شارومەندانی ڕفێنراوی تورک لە و وڵاتە بووو ڕایگەیاند : لە ئەگەری درێژەی دەسگیرکرانی شارومەندانی تورک، هۆکارانی ئەم کردەوەیە لەگەڵ دەرنجامی قورس ڕووبەڕوو دەبنەوە.

گروپی بەناو سوپای نیشتمانی لیبیا بە فەرماندەیی " خەلیفە حەفتەر " کە بە پشتیوانی عەرەبستان ، میسر وئیمارات زاڵە بەسەر ڕۆژهەڵاتی لیبیا لە ماوەی چەند مانگی ئەم دواییە بەرەو باکووری ئەم وڵآتە پێشڕەوی کردووە/. لە چوار ساڵ لەمەوپیش لیبیا بە هۆی ناکۆکی نێوان حیزب وگروپەکان، دوو پەرلەمان ی هەیە " پەرلەمانی تەبرق لە ڕٶژهەڵات وپەرلەمانی ترابلۆس پێتەختی لیبیا" ودوو سوپا/.



/129