AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
دووشەممە

٢٤ حوزەیران ٢٠١٩

٥:١٩:٢٩ ب.ن
954296

چین: لایەنەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەبێ بایەخ بدەن بە داخوازە یاساییەکانی ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین خوازیاری جێبەجێ کرانی تۆکمەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە لایەن هەموو لایەنەکانی ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە و ئاوڕدانەوە لە داخوازە یاساییەکانی ئێران بوو.

(ABNA24.com) وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین خوازیاری جێبەجێ کرانی تۆکمەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە لایەن هەموو لایەنەکانی ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە و ئاوڕدانەوە لە داخوازە یاساییەکانی ئێران بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆ ژی شەممەی هەواڵدەریی فارس؛ "لوو کانگ" Lu Kang بە ئاماژە بە پێبەندیی ئێران بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی وتی: لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەبێ  ئەرک و بەرپرسایەتییەکانیان بەجێ بێنن و بایەخ بدەن بە داخوازە یاساییەکانی ئێران.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین بە ئاماژە بەوەی کە ئاژانسی نیودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی تا ئێستا لە ١٥ ڕاپۆرتدا پێبەند بوونی ئێران بە ڕێککەوتنی  ئەتۆمی پشت ڕاست کردۆتەوە، رایگەیاند: لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەبێ لە ڕێگای هەنگاوی متمانەچێکەر هاوسەنگی لە جێبەجێ کردنی ماف و بەڵێنەکانیان بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بپارێزن.

ئەڵمان، بەریتانیا و فەرەنسا پاش چونەدەری نایاسایی  ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران بەڵینیان دا کە بە لەبەرچاو گرتنی قازانج و بەرژەوەندیی ئابووریی ئێران ، ئەو ڕێککەوتنە هەر بپارێزن. ئەم وڵاتانە ، وێرای ئەوەی بە شێوەی سەرزارەکی بەرامبەر بە ئەمریکا ڕاوەستان بەڵام تا ئێستا هیچ دەسکەوتێکیان نەبووە لە جێبەجێ کردنی ئەو بەڵینانەی بۆ پاراستنی ئەم ڕێککەوتنە دابوویان.

هەر لەم ئاراستەیەدا، ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ٨ی مانگی مەیی ٢٠١٩ لە کاردانەوە بەرامبەر بە چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئە تۆمی و کەمتەرخەمیی لایەنە ئەورووپاییەکان، بە دەرکردنی بەیاننامەیەکدا  ڕاگیردرانی ژمارێک لە ئەستۆگرییەکانی ئێران بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە پێی بڕگەکانی  ٢٦ و ٣٦ی ئەو پەیمانە نێودەوڵەتییەی ڕاگەیاند کرد و دەرفەتێکی ٦٠ ڕۆژەی دا بە وڵاتانی نێو ڕێککەوتنی ئەتۆمی کە بەڵێن و ئەستۆگرییەکانیان بەتایبەت لە بواری بانکی و نەوتی بەجێ بێنن.





/129