AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
چوارشەممە

١٢ حوزەیران ٢٠١٩

٥:٠٧:٤٠ ب.ن
949909

پشتیوانی چەکەمەنی عەرەبستان وئیمارات لە ئەنجومەنی سەربازی سودان

عەرەبستان وئیمارات، لە درێژەی پشتیوانی بەربلاو لە سەربازانی زاڵ بەسەر سودان بڕیکی زۆر شەڕئامیر وچەکەمەنی سەربازیان لە فڕگەی خارتوم داگرتووە.

(ABNA24.com) عەرەبستان وئیمارات، لە درێژەی پشتیوانی بەربلاو لە سەربازانی زاڵ بەسەر سودان بڕیکی زۆر شەڕئامیر وچەکەمەنی سەربازیان لە فڕگەی خارتوم داگرتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سپۆتنیک، سدیق ئەبو فواز" لە ناڕازیانی ئەنجومەنی سەربازی سودان ، لەبارەی پشتیوانیە بەربڵاوەکانی عەرەبستان وئیمارات لە ئەنجومەنی سەربازی دەسەلاتدار ووئەوبارانەی کە فڕۆکەکانی ئەم دوووڵاتە لە فڕگەی خارتوم دایانگرتووە ،ئاشکرا کردووە. سدیق ئەبوفوازوتی: باری سەعودی وئیماراتیەکان لە ماوەی حەوتەکانی ئەم دواییە لە فڕگەی خارتوم داگیراوە کە وادێتە بەرچاو شەڕئامیری سەربازی بێت.  خەڵکی سودان ، لە حەوتەکانی ئەم دواییە زۆرجار بە بەڕێوە بردنی خۆپێشاندان لە شارە جۆربەجۆرەکان دەسوەردانی عەرەبستان وئیمارات لە کاروباری ناوخۆی ئەم وڵاتەیان شەرمەزار کرد. ئەنجومەنی سەربازی ئینتقاڵی سودان ، بە پشتیوانی بەربڵاوی ڕیاز وئەبوزەبی ئەم دواییە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ناڕازی لە بەرانبەر بنکەی فەرماندەیی سوپا لە خارتومیان دایە بەر گوللە. بە پێی ڕاگەیاندنی لێژنەی پزیشکانی سودان ، ئاماری کوژراوەکان هه رلە سەرەتای سەرکوت کردنی ناڕەزایەتیەکان لە ڕۆژی سێی ژوئەن گەیشتووەتە ١١٨ کەس.



/129