AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
یەکشەممە

٩ حوزەیران ٢٠١٩

٩:٥٢:٢٣ ب.ن
948642

دەستبەکار بوونی دانیشتنی وەزیرانی تاقمی ٢٠ لە بارەی ئابووری و بازرگانی لە ژاپۆن

دانیشتنی دوو ڕۆژەی ئابووری و بازرگانیی تاقمی بیست بە تەوەری بازرگانیی ئازاد لە شاری تێسۆکوبای ژاپۆن دەستی پێ کرا.

(ABNA24.com) دانیشتنی دوو ڕۆژەی ئابووری و بازرگانیی تاقمی بیست بە تەوەری بازرگانیی ئازاد لە شاری تێسۆکوبای ژاپۆن دەستی پێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تاس لە تۆکیۆ، دانیشتنی وەزیرانی تاقمی ٢٠ لە بارەی ئابووری و بازرگانیی دیجیتاڵی ئەمڕۆ شەممە بە سەرۆکایەتیی «ماساتوشی ئیشیدا_ Masatoshi Ishida» وەزیری بەدالەو کاروباری نێوخۆیی، « ھیرۆشیگە سکۆ_ Hiroshige Sekō» وەزیری ئابووری و بازرگانیی ژاپۆن کاری خۆی دەست پێ کرد.

ھاوکات لەگەڵ ئەم دانیشتنە، کۆبوونەوەی وەزیرانی دارایی و سەرۆکانی بانکەکانی ناوەندیی تاقمی بیست لە شاری «فوکوئوکا» لە باشووری ڕۆژئاوای ژاپۆنیش دەستی پێ کرا.

بەشدارانی ئەم دانیشتنە سەبارەت بە بابەتگەلی جۆربەجۆری ھاوپەیوەند بە چاک بوونەوەی ڕەوشتی باج و سەرانەو ھەوڵدان لە ئاراستەی دڵنیا بوون لە گەشەی ئابووریی پاوەجێ وتووێژ دەکەن.

ئەمساڵ ژاپۆن بۆ یەکەمجار سەرۆکایەتیی دەورەیی تاقمی بیستی بە ئەستۆیە.

تاقمی بیست داگری ١٩ وڵاتی کەنەدا، فەرانسا، ئاڵمانیا، ئیتالیا، ژاپۆن، ڕووسیا، بریتانیا، ئەمریکا، چین، عەرەبستاین سەعودی، ئەندۆنزیا، ئۆسترالیا، تورکیا، برازیل، ئەرژەنتین، هیند، کۆریای باشووری، ئەفریقیای باشووری و مەکسیک و ھەروەھا یەکێتیی ئەورووپایە وەکوو بیستەمین ئەندامی ئەم تاقمە.



/129