AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ckb.abna.com
شەممە

٢٠ نیسان ٢٠١٩

٨:٥٠:٤٢ د.ن
937738

پارەیەکی زۆر لە ماڵەکەی سەرۆکی لەسەرکار لادراوی سودان دۆزرایەوە

هێزێکی سەربازی پشکنین بۆ ماڵه‌كه‌ی ده‌كات

هێزێکی سەربازی و دەزگای هەواڵگری سودان دوای گەڕان و پشکنین لە ماڵەکەی عومەر بەشیر، سەرۆکی لەسەرکار لادراوی سودان توانیان بڕێک پارەی زۆری بیانی و ناوخۆیی ئەو وڵاتە دۆزیەوە.

ئەمڕۆ شەممە بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز، هێزێکی سەربازی و دەزگای هەواڵگری بەمەبەستی پشکنین هەڵیکوتایە سەر شوێنی نیشتەجێبونی عومەر بەشیر، سەرۆکی لەسەرکار لادراوی سودان و بڕی شەش ملیۆن یۆرۆ و 351 هەزار دۆلاری ئەمریکی و نزیکەی پێنج ملیار پاوەندی سودانییان لە ماڵەکەی دۆزییەوە.

لای خۆشیه‌وه‌ موعتەسەم عەبدوڵا، نوێنەری راسپێردراو بۆ کەیسی گەندەڵی بە رۆژنامەکەی راگەیاندوە، پاش دۆزینەوەی ئەو بڕە پارەیە راستەوخۆ فەرمانی کردنەوەی فایلی تایبەت بەو پرسە لەدادگای روبەروبوونەوەی گەندەڵی بەڕێنمایی ئەنجومەنی سەربازی راگوزەر دراوە.