AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ckb.abna.com
چوارشەممە

٢٧ ئازار ٢٠١٩

٩:٥٦:٣٥ د.ن
934829

هەر پێنج مەزهەب دەکرێت بە یەک مەزهەبی گشتی

هەرکەسێک بەتایبەتی موسوڵمان حەزی لە بیستنی ئەو ڕوداوە هەیە

ڕوداوێکی ڕاستەقینەی زۆر سەیر کە هەرکەسێک بەتایبەتی موسوڵمان حەزی لە بیستنی ئەو ڕوداوە هەیە کە جەنابی شێح ئەحمەد وائیلی دەیگێڕێتەوە لە کۆنگرەی ئیسلامی نێودەوڵەتیدا ڕویداوە لە نێوان خۆی و جەنابی(ابن بازی) سعودی کە موفتی ئەعزەمی سعودیە بوو .

دکتۆر وائیلی دەڵێت : لە ساڵی ۱۹۷۸دا لە قاهیرە کۆنگرەیەکی ئیسلامی بەسرا کە ئامانجی ئەوە بوو هەموو زاناکانی جیهانی ئیسلام پێکەوە مەزهەبێکی تایبەت دروست بکەن و هەمویان لەسەری یەک دەنگ و کۆ دەنگ بن لەبری مەزهەبی جیاواز یەک مەزهەب دروست بکەن ، زانایانی بەناوباگ و پلەوپایە بەرزی زۆربەی زۆری ووڵاتانی ئیسلامی تیادا کۆکرابووبووەوە . هەموو زانا بەناوبانگەکانی جیهانی ئیسلام دەعوەت کرابوون .

بێگومان زۆرینەی زاناکان لە برایانی ئەهلی سونەت بوون ( لە هەرچوار مەزهەب ) وە لە شیعە تەنها سێ زانا دەعوەت کرابوون دکتۆر ئەحمەد وائیلی کەخۆیەتی باسەکە دەگێڕێتەوە و زانایەک لە ئێران و زانیەکی تری شیعە لە ئەفغانستان ،


دوای وتووێژێکی زۆر چڕ و پڕ و زۆر بەهێز کە هەموویان پێکهاتن لەسەر ئەوەی شیعەیان تاوانبار دەکرد کە گوایە شیعەی جەعفەری قورئان دەگۆڕن و ماناکانی لە ڕێچکەی خۆی ناهێڵن و سەختی دەکەن لە خەڵک ،چونکە قورئان کاتێک هاتۆتە خوارەوە بۆ سەر پێغەمبەری خوا ( صلی الله علیه وآله ) بەشێوەیەکی ئاسان هاتووە ، وە هەموو کەسێک دەتوانێت لێی تێ بگات و تەفسیری بکات ، وە هیچ پێویستی بە تەفسیری باتنی و ڕواڵەتی و زاهیری نییە هەروەکو شیعە بانگەوازی بۆ دەکەن .


دکتۆر ئەحمەد دەڵێت لەخۆشی شانسی ئێمە یەکێک لە زانایانی سعودیە کە هاتبوو لەگەڵ نمایندەکانی سعودیەدا نابینا بوو بەهیچ شێوەیەک نەیدەتوانی ببینێت .

دەڵێت ووتم : زۆر باشە ئێمەش لەمەولا تەفسیری باتنی بۆ قورئان ناکەین هەر وەکو ئێوە تەنها تەفسیری زاهیری دەکەین ، هەروەکو ئایەتەکان دەدوێن ئایەتەکان لێک دەدەینەوە و نابێت هیچ کێشەیەک لەنێوانماندا هەبێت .

بەڵام لێرەدا پرسیارێک دەکەم چۆن مۆڵەتتان بەم پیاوە نابینایە داوە بێتە ناو ئەم کۆبونەوەیە و لەگەڵ ئێمە کۆببێتەوە ، چونکە ئەو کافرەو لە دۆزەخیەکانە لە ڕۆژی دوایدا ؟؟
دکتۆر ئەحمەد دەڵێت غەڵبەغەڵب کەوتە نێو خەڵکەکە و دەستیان کرد بە قسەکردنی توند بەرامبەر بە من ، لەکۆتایدا پێیان ووتم : ئایا تۆ نازانیت ئەوە نمایەندەی ووڵاتی سعودیەیە و موفتی ئیسلامی ووڵاتەکەیەتی ؟؟؟


دەڵێت لەوەڵامدا ووتم : بەڵێ دەیناسم ، بەڵام خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرمووێت : ئەو پیاوە ئەهلی ئاگرە لەڕۆژی دوایدا بەپێی ئایەتی پیرۆز کە دەفەرمووێت : ( من کان فی هذه اعمــــی فهو فی الآخرة اعمی و اضل سبیلا ) .

کەواتە بەپێی ئایەتە پیرۆزەکە هەروەکو ئاماژەدەکات ئەوپیاوە لە ڕۆژی دوایدا لە ئاگری دۆزەخدایە ، ئەگەر ئەوەی ئێوە دەتانەوێت تەفسیری زاهیری ئایەتەکە بەوشێوەیە باس دەکات .

هەموو ووتیان نەخێر مەبەستی کوێری دڵە نەک کوێری چاو ، باسی ئەودڵانە دەکات کە ئیمان نەچوەتە ناویەوە .

دەڵێت : ووتم : ئەوەی ئێوە ووتتان تەفسیری باتنیە کە شیعەی پێ تاوانبار دەکەن .

دوای ئەوە دەڵێت : ( ابن باز ) دەستی کرد بە قسەی هەڵەج و بەڵەج کردن و ووتی شیعە قەبر دەپەرستن و ماچی ئاڵتون و زیوی قەبرەکان دەکەن .
دکتۆر وائیلی لەوەڵامیدا دەڵێت : تۆ کاتێک قورئان ماچ دەکەیت پێستی مانگا ماچ دەکەیت ؟؟
پێستی مانگا پێڵاویشی لێ دروست دەکەن چۆن تۆ ماچی دەکەیت ؟؟

لەوەڵامدا ووتی من پێستەکە ماچ ناکەم من ووشەکان و زانستەکەی ناوی ماچ دەکەم ئەوەی لەناوەوەی پێستەکەدا نوسراوە ماچ دەکەم .


دکتۆر وائیلی دەڵێت ئێمەش ئاڵتون و زیو ما ناکەین ئێمەش ئەو کەسەی لەوێدا نێژراوە ماچ دەکەین .
( ابن باز ) دەڵێت کەواتە ئێستە دانت نا بەوەدا کە مەزهەبەکەت لەسەر درۆ و فریودان ڕاوەستاوە !!!

دکتۆر وائیلی : بۆ چی چۆن بەو ئامانجە گەیشتی ؟؟

( ابن باز ): ئایا مەزهەبەکەی ئێوە ناڵێت دوانزە ئیمامەکەتان مەعسومن و پلەیان وەکو پلەی پێغەمبەرانە وە زەوی ناتوانێت ئەوانە لە خوێدا هەڵگرێت خوای گەورە بەرزیان دەکاتەوە بۆ ئاسمان بە جسم و ڕۆحەوە ؟؟ چونکە لای خوا زیندون و ڕۆزی تایبەتیان هەیە ؟؟؟


دکتۆر وائیلی : بەڵێ ئەوە ڕاستە .

( ابن باز ) : کەواتە ئەو جێگەیە خاڵیەو هیچ کەسی تیا نییە ئێوەش ئاڵتون و زیوەکان ماچ دەکەن ، نە ئیمامێک لەوێدایەو نەکەسێکی تر .
کەواتە بۆچی دەڕۆن بۆ زیارەتیان و زەریحەکانیان ماچ دەکەن و داوای شەفاعەتیان لێ دەکەن ؟؟؟؟


دکتۆر وائیلی دەڵێت پرسیارێکم هەیە دەتوانم بپرسم ؟؟
(ابن باز) دەڵێت بپرسە .


دکتۆر وائیلی: هەموو ساڵێک مەلایین لە موسوڵمان دێن بۆ مەککە لە هەموو لایەکی سەرزەویەوە زۆر بە زەحمەت و سەختی خۆیان دەگەیەننە مەککە پارەیەکی زۆریش خەرج دەکەن و کارەکانیان پەک دەخەن .

هۆکارەی هاتنی ئەو ژمارە زۆرە لە موسوڵمانان چییە خۆ کەعبە تەنها خانویەکە و حەزرەتی ئیبراهیم لە بەرد دروستی کردوە و تائیمڕۆش ئەوخانوە ماوە ؟؟؟

بن باز لەوەڵامدا دەڵێت چۆن ئەوپرسیارە دەکەیت نازانیت ئەوە کەعبەیە و ماڵی خوایە ؟؟؟


دکتۆر وائیلی : ئایا خوا لە هەموو شوێنێک بوونی نییە ؟؟ ئایا خوا لە ڕەگی گەردنمان لە ئێمە نزیکتر نییە ؟؟؟ئەی بۆچی دێین بۆ ماڵەکەی ؟؟
ئایا خوای گەورە لەوماڵەی دایە ؟؟؟


(ابن باز ) بەڵام خۆای گەورە فەرمای پێکردوین بچین بۆ حەج لە ماڵەکەی ئەودا ...

دکتۆر وائیلی : چونکە نور و ڕەحمەتی خوایەتی لە دەوری ئەو ماڵە دەدرەوشێتەوە زیاتر لە هەر پارچەیەکی ئەم دنیایە و ئەم سەرزەویە . وە مرۆڤەکان لەوێدا زیاتر لە خوای خۆیانەوە نزیک دبنەوە تا لە هەر جێگەیەکی تری ئەم سەرزەویە .

کەواتە زیارەتگای ئیمام و پێغەمبەرەکانیش هەر بەو شێوەیە یە نوری ئەو ئیمامە یا ئەو پێغەمبەرە لەوجێگەیەدا زۆر ترە لە هەر جێگەیەکی تری ئەم سەرزەویە .

وەرگێر: T.F