AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : xandan
یەکشەممە

١٠ ئازار ٢٠١٩

١٢:٢٠:٠١ ب.ن
932451

دوای خۆپیشاندانەکانی سودان

سەرۆکی سودان بریارێکی نوێ دەدات

لەرۆژی ژنانی جیهان، سەرۆکی سودان فەرمانی ...

بەپێی هه‌واڵیكی ئاژانسی رۆیتەرز، عومەر بەشیری سەرۆکی سودان، به‌بۆنه‌ى 8 ی مارس کە رۆژی جیهانی ژنانە، بریاری ئازادکردنی تەواوی زیندانییە ژنەکانی لەوڵاتەکەیدا دەرکردوە کە بەهۆی ناڕەزایەتییەکانی دژی حکومەتەوە دەستگیرکراون.

رۆژانە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لەشارەکانی سودان و دژی عومەر بەشیری سەرۆکی ئەو وڵاتە بەردەوامە
لە 19ی دیسەمبەری رابردوەوە، بەشێوەیەکی گشتی رۆژانە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لەشارەکانی سودان و دژی عومەر بەشیری سەرۆکی ئەو وڵاتە بەردەوامە و بەهۆیەوە سەدان ژن و پیاو دەستگیرکراون.

چالاکوانانی دژە حکومەت رایانگەیاندوە، پێشبینی دەکەن تا ئێستا نزیکەی 150 ژن لەزیندانەکاندابن.

دروشمی سەرهەڵدانی شۆڕش و دورخستنەوەی عومەر بەشیریان لەکورسی دەسەڵات بەرزکردۆتەوە
زۆربەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی سودان لەلایەن پارتی ئۆپۆزسیۆن "پارتی ئومە" وە لەشاری " ئومدوران"ی نزیکی پایتەخت رێکدەخرێن و زۆرجاریش روبەربونەوەی توند لەنێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسدا رودەدات.

خۆپیشاندەرانی سودان دروشمی سەرهەڵدانی شۆڕش و دورخستنەوەی عومەر بەشیریان لەکورسی دەسەڵات بەرزکردۆتەوە و داوای گۆڕینی دەکەن.