١٦ شوبات ٢٠١٩ - ١٣:٢٦
لە ماوەی 24 كاتژمێری داهاتودا شكستی داعش رادەگەیەنین

ئەمەریکا و هاوپەیمانەكانی لە روبەڕوبونەوەكانیاندا دژ بە رێكخراوی داعش سەركەوتوبون

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری داهاتودا شکستی داعش رادەگەیەنن.

ئەمڕۆ هەینی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە كۆبونەوەیەكی رۆژنامەوانی راستەوخۆدا لە كۆشكی سپی رایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری داهاتودا لەبارەی سوریاوە راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە.

ئەوە لەكاتێكدایە، وڵاتانی ئەوروپای هاوپەیمانی ویلایەتە یەكگرتوەكان و روسیا لە چاوەڕوانیدان بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری كشاندنەوەی هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكان لە سوریا.

 لە لێدوانەكەیدا، ترەمپ وتی، " ژمارەیەكی زۆر هەواڵ و زانیاریمان هەیە كە پەیوەندیان بە سوریاوە هەیە و بڵاویاندەكەینەوە". 

 ئاماژەی بەوەشكرد، وڵاتەكەی و هاوپەیمانەكانی لە روبەڕوبونەوەكانیاندا دژ بە رێكخراوی داعش سەركەوتوبون و لە ماوەی 24 كاتژمێری داهاتودا شكستی ئەو رێكخراوە رادەگەیەنن.