AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ئاژانسی هه‌واڵی مێهر
ھەینی

٨ شوبات ٢٠١٩

٥:٠٦:٤١ د.ن
928248

ڕێبەری لە دیداری فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی ئەرتەش:

نەمان بۆ ئەمریکا واتا نەمان بۆ ترامپ و جان بۆڵتۆن و پەمپەئۆ

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: نەمان بۆ ئەمریکا واتا نەمان بۆترامپ و جان بۆڵتۆن و پەمپەئۆ، واتا نەمان بۆ دەسەڵاتدارانی ئەمریکا کە ئێستا ئەم کەسانەن.

بە بۆنەی ساڵوەگەڕی بەیحەتی مێژوویی فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئێران لەگەڵ ئیمام خومەینی لە ساڵی ۵۷، فەرماندە، فڕۆکەوانان و ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئێران بەیانی ئەمرۆ هەینی لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران دیداریان کرد.

لەم دیدارەدا ڕێبەری وتیان: ڕژێمی ئەمریکا نمانەی توندوتیژی و دەمارگیریە، قەیران سازکەر و شەڕ و ئاژاوە گێڕە. نەک ئێستا بەڵکوو ژیانی بەوە بەستراوە کە بۆ وەدست هێنانی بەرژەوەندی خۆیان، ئاژاوە بگێرن، دوای گازندەشیان هەیە بۆ دەوترێت نەمان بۆ ئەمریکا.

ڕێبەری باڵای ئێران ڕایانگەیاند کە نەمان بۆ ئەمریکا واتا نەمان بۆ ترامپ و جان بۆڵتۆن و پەمپەئۆ، نەمان بۆ ئەوە ئەو چەند کەسەی ئەم وڵاتە بەخێو دەکەن. ئێمە مەبەستمان گەلی ئەمریکا نییە.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان کرد: تا کاتێک کە ئەمریکا دەست لە دزێوی و ئاژاوەگێڕاییەکانی هەڵنەگرێت، ئەم دروشمی نەمان بۆ ئەمریکا لە زاری گەلی ئێران هەر دێتە دەر.

وتیشیان: ئەم رۆژانە باس لە ئەورووپاییەکان و پێشنیارەکانیان دەکرێت، من ڕاسپاردەییم ئەوەیە کە وەک ئەمریکا متمانەش بەمان نەکرێت.

هەروەها ڕاشیانگەیاند کە چەند ساڵ لەمەوپێش لە کاتی دانوستانی ناڤۆکیدا بەردەوام لە کۆبوونەوەی تایبەتی و گشتیشدا دەم وت متمانە بە ئەمریکاییەکان و بەڵێن و بزەی کەنینیان مەکەن، ئێستا ئەنجامەکەی بووەتە ئەوە بەرپرسانی دانوستانکار دێن و دەڵێن ئەمریکا جێگای متمانە نییە.

 ڕێبەڕی ئەوەشیان ڕاگەیاند کە سەبارەت بە ئەورووپا ناڵێم پەیوەندیمان نەبێت، باس لەسەر متمانە کردنە . ئێمە لەگەڵ هەموو جیهان جگە لە چەند لایەن پەیوەندیمانهەیە و دەشمانبێت، بەڵام دەبێ بزانین لەگەڵ کێ پەیمان دەبەستین و لەسەر چی دەیبەستین.

 سەبارەت بە ڕێپێوانی ۲۲ی ڕێبەندانیش وتیان: گومانی تێدا نییە کە ئەمساڵ ڕێپێوانی ۲۲ی ڕێبەندان زۆر بەشکۆتر دەبێت لە ساڵانی پێشوو.

.....................

300