AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ئاژانسی مێهر
ھەینی

٣٠ تشرینی دووەم ٢٠١٨

٧:٤٦:٣٢ د.ن
918854

ئایەتوڵڵا سیستانی:

چاوەڕوانی سەرکەوتنی دەوڵەتی نوێی عێراقین

ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی شیعەکانی عێراق لە دیداری نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئەو وڵاتە وتی چاوەروانی سەرکەوتنی دەوڵەتی نوێی عێراقە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئایەتوڵڵا سیستانی بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە دیدار و گفتوگۆی یان کۆبیچ نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق لە گەڵ ئایەتوڵڵا سیستانی هەواڵی دا.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: ئایەتوڵڵا سیستانی لەو دیدارەدا وتی کە دەوڵەتی نوێی عێراق ڕاسپاردەیەکی گەورەیە لە بەردەمە و ئێمە چاوەروانی سەرکەوتنی ئەو دەوڵەتە بە تایبەت لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، ڕەخساندنی هەلی کار بۆ بێکاران، نۆژەن کردنەوە و بنیاتنانەوەی ناوچە زیان پێگەیشتووەکانی سەردەمی، گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێد و شوێنی نیشتەجێبوونیان و خزمەتگەیاندنی خێرا و زەرووری بە هاووڵاتیانین.

هەروەها ئایەتوڵڵا سیستانی لەو دیدارەدا جەختی لە زەروورەتی هاوکاریی حزبە سیاسییەکانی ناو پەرلەمان لە گەڵ دەوڵەت بۆ باش کردنی دۆخەکە و هاوکات گرینگیی ڕێزنان لە سەروەریی عێراق و دەستێوەرنەدانی وڵاتان لە کاروباری ناوخۆیی ئەو وڵاتە کردەوە.

نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوويکان لە کاروباری عێراق رۆژی ڕابرد‌وو (پێنج‌شەممە) بە هاوڕێتیی وەفدێک گەیشتە نەجەف و پاش دیدار لە گەڵ مەرجەعیەتی باڵای ئایینی شیعەکانی عێراق، سەردانی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدری کرد.

...............

300