٢٨ تشرینی دووەم ٢٠١٨ - ١٢:٠٨
مەلایەکی سونە مەزهەب بە دەمانچە کوژرا

هێرشکرایە سەر مەلایەکی سونە مەزهەب و بە دەمانچە کوژرا

ئەمرۆ سێشەممە، چەکدارێک هێرشی کردە سەر مەلایەکی سونە مەزهەب لە پارێزگای گوڵستان و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا.

بە وتەی پۆلیسی ئەو شارە، مەلا عەبدول غەفور جەمالزاهی پێشنوێژ و ئیمامی یەکیک لە مزگەوتەکانی ئەو شارە لە کاتی گەڕانەویدا بۆ ماڵەوە، لەلایەن چەکدارێکی نەناسراو چوار فیشەکی پێوەنراوە لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، تا ئێستا نازانرێت هۆکاری کوشتنەکەی چییە، بەڵام بەپێێ چەند بەڵگەیەکی سەرەتایی بەهۆی "كێشەی عەشیرەتگەرایی"وە بووە.

سونەکان سەدا١٠ی کەمایەتیە ئاینییەکانی ئێران پێکدەهێنن، بەڵام بەگوێرەی یاسا و دەستوری ئێران "ئازادن لە پەیڕوکردنی مەزهەبەکەیان".