AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ckb.abna.com
سێشەممە

٣٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٨

١٠:٣٧:٤١ ب.ن
914765

ڕێوڕەسمی شیعەکان لە دنیادا نابێتە مەترسی بۆ سەر هیچ کۆمەڵگەیەکی مرۆڤایەتی

لە هەموو دنیادا دەبێت مەراسیمە ئاینیەکان ئازادانە بەڕێوە بچێت ، بەتایبەتی ئەگەر ئەو ڕێوڕەسمە لەسەر کۆمەڵگەی ئەوناوچەیە خراپ نەشکێتەوە ، ڕێوڕەسمی شیعەکان لە دنیادا نابێتە مەترسی بۆ سەر هیچ کۆمەڵگەیەکی مرۆڤایەتی بگرە بە پێچەوانەوە مەراسیمی چلەی سالاری شەهیدان حەزرەتی حوسەین سڵاوی خوای لێبێت مرۆڤەکان فێری لەخۆبوردن و بەخشین و هاودەردی کردن و خزمەتی یەکتر کردن دەکات ،

کۆمەڵگە فێر دەکات چۆن دەردو مەینەتەکانیان پێکەوە بەش بکەن و ئەوەی لە سەختی و تەنگیدایە دەبینێت هاوشێوەکەی دەستی یارمەتی بۆ درێژ دەکات و خۆراک و یارمەتی پێشکەش دەکات .
لە ئاینی ئەهل بەیتدا وەکو ئاینەکانی تر نیە هیچ کەس جگە لە ئیمام ناتوانێت حوکم دەربکات وە ئیمامیش ئەمڕۆ دەبێت مەرجیع بێت وە بە پلەی ئیجتهاد گەیشتبێت ،

وەلەناو موجتەهیدەکاندا کەسێک هەڵدەبژێردرێت پێی دەوترێت ( اعلم ) یانی لە هەموان زاناتر ، وە ئەو مەزهەبە باوەڕی بە کوشتن نییە وە لە هەرکوێدا شیعەیەک بانگەوازی کوشتنی بەرز کردەوە ئەوە لەڕێگە لای داوەو پێی دەڵێن خەوارج یانی لە دین دەرچوەکان ،

ئستەم بەو تایبەتمەندیانەی چلەی ئیمام حسەینەوە لە ووڵاتی نەیجیریا لەسەرداوای پاشای سعودیە و دەوڵەتی زۆرە ملێی ئیسرائیل هەموو ساڵێک لەو ووڵاتەدا گۆمی خوێن لە ناو شیعەکاندا دروست دەکەن بە بێ ئەوەی تائێستە شیعە لەو ووڵاتەدا نائارامیەکی دروست کردبێت .

به گزارش وُرلد نیوز، در حمله ارتش نیجریه به راهپیمایان اربعین حسینی در شمال ابوجا ۱۰ عزادا

بەپێی ڕاگەیاندنی فەرمی ئاژانسی هەواڵی نەیجیریا “” ووڕلد نیوز “”هێزەکانی سوپای نەیجیریا هێرشیان کردۆتە سەر پایادە ڕەویە نەمادیەکەی شیعەکان و خڵتانی خوێنی کردوون ،لە کۆتایدا بوەتە هۆی کوشتنی دەکەس لە تەعزیەبارەکانی شیعەو بریندار کردنی چەندین کەس ، وە جوڵانەوەی (IMN) ی ئیسلامی ئەوهێرشەی بە توندی مەحکوم کردوە ، وە هەموو جوڵانەوە ئازادی خوازەکانی ئەفەریقا ئەوهێرشەی سوپای نەیجیریایان مەحکوم کردوە .

هەروەکو سێ ساڵ لەمەوبەر سوپای نەیجیریا هێرشی کردە سەر کۆبوونەوەی شیعەکان لە حوسەینیەی بەقیەتوڵا داو نزیکەی ۲هەزار کەسی خڵتانی خوێ کرد ، هەروەها شێخ زەکزاکی و ژنەکەییان بریندار کردو گواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار . وە هەر لەو هێرشە وەحشیانەدا شێخ چاوێکی بەتواوی لەدەست داوەو ئەویتریشیان لە ئاست کوێربووندا زامار کراوە .وە دوای گیرانی نەشتەرگەری چاوی بۆ کراوە بەڵام هیچ سودێکی نەبووە .
ئەوەی مێژوو سەلماندویەتی ئەوەیە هەر میلەتێک بە خۆڕاگری خۆی درێژە بدات لە کۆتایدا دەتوانێت بەرهەمی خۆڕاگریەکەی درەوبکات .