AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ckb.abna24
چوارشەممە

٢٥ تەمووز ٢٠١٨

١٢:٢٧:١٢ د.ن
903028

لە دوو تەقینەوەدا ژمارەیەک کەس بوونە قوربانی

سۆماڵ..

دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون

لە ئەنجامی تەقینەوەی دوو بۆمب لە شاری مۆگایشۆ پایتەختی سۆماڵ، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

لە ئەنجامی تەقینەوەی دوو بۆمب لە شاری مۆگادیشۆ پایتەختی سۆماڵ، دوو کەس گیانییان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

بۆمبی یەکەم بە ئۆتۆمبێلی فەرمانبەرێکی وەزارەتی کاروباری ئاینی و دەزگاکان بە ناوی فواد جاما تەقییەوە و لە ئەنجامی ئەمەشدا، فودا جاما کوژرا و، دوو کەسی دیکەش لە نێو ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون.

وەزارەتی کاروباری ئاینی و دەزگاکانی سۆماڵ لە راگایەندراوێکدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی جاما کرد و، ھیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ بریندارەکان خواست.

ھاوکات تەقینەوەی دووەم لە ناوچەی ویدۆیوی نزیک پایتەخت روویدا و، لە ئەنجامی ئەمەش کەسێکی سڤیل گیانی لەدەستدا و، دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

رێکخراوی تیرۆریستی شەباب بەرپرسیارێتی ھێرشی دووەمی گرتە ئەستۆ.