AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Ckb.abna24
سێشەممە

٢٦ حوزەیران ٢٠١٨

٩:٢٦:٠٣ د.ن
899326

پاسەوانەكەی ئوسامە بن لادن لە ئەڵمانیا دەستگیركرا

بڕیارە بنێردرێتەوە بۆ وڵاتەكەی خۆی

پاسەوانەكەی ئوسامە بن لادن، سەرۆكی پێشووی رێكخراوی قاعیدە لە ئەڵمانیا دەستگیركراو بڕیارە بنێردرێتەوە بۆ وڵاتەكەی خۆی كە تونس-ە.

بەگوێرەی هەواڵێكی كەناڵی تەلەڤیزیۆنیی دویچه ڤیلله ی ئه لمانی پاسەوانە تایبەتەكەی ئوسامە بن لادن، سەرۆكی پێشووی رێكخراوی قاعیدە، پێشتر لە شاری بوخۆم لە ئەڵمانیا دەستگیركراوە، بەڵام بەهۆی یاساكانی ئەو وڵاتەوە، نەدەكرا سنوورداشی وڵاتەكەی بكەنەوە.

كەناڵەكە ئاشكرایكردووە، "بەمدواییانە دەستەی فیدراڵیی كۆچ و كاروباری كۆچبەرانی ئەڵمانیا، ئەو بەربەستەی بەردەم ناردنەوەی پاسەوانەكەی بن لادنی لابردووە، بۆیە بڕیارە بنێردرێتەوە بۆ تونس، بەڵام زانیاریی زیاتری سەبارەت بە شوناس و وردەكاریی دەستگیركردنی پاسەوانەكەوە بڵاونەكردەوە".

ئوسامە بن لادن، سەرۆكی پێشووی قاعیدە بەرەبەیانی دووی ئایاری 2011 لە شاری ئەبووت ئابادی پاكستان، لەلایەن تیمێكی تایبەتیی سوپای ویلایەتەی یەكگرتووەكانی ئەمەریكاوە كوژرا.