عه‌مار حه‌كیمی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی پیرۆزبایی له گه‌لی عێراقی كرد به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و، هانی هاوڵاتیانیشی دا به شێوه‌یه‌كی چاڵاك به‌شداری پرۆسه‌كه بكه‌ن .
له دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆی دا، عه‌مار حه‌كیم له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند :" پیرۆزبایی له رۆڵه‌كانی گه‌لی عێراقی ده‌كه‌م به بۆنه‌ی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ، سوپاسی زۆریش ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و هه‌وڵه زۆره‌ی داویانه " .
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه پڕۆسه‌ی ده‌نگدان به بێ كێشه به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه له پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی ئه‌لیكتڕۆنی كه به پیشكه‌وتنێك داده‌ندرێت بۆ سنوردانان له به‌رامبه‌ر گزی و ساخته‌كاریكردن له پرۆسه‌كه " .
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ووتیشی :" بڕوام وایه ئه‌مڕۆ گه‌لی عێراق له به‌رده‌م رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، گه‌نجانی عێراقیش داوایان لێده‌كرێت به دڵسۆزی به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدان بكه‌ن " .