بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع. ابنا: گه‌وره مه‌رجه‌عى شيعه‌یانى عێراق، ئایەتوڵا سەید عه‌لى سيستانى، رايگه‌ياند، مه‌رجه‌عيه‌ت به يه‌ك ئاست له دوورى هه‌موو لايه‌نه‌كان ده‌وه‌ستێت و پشتيوانى هيچ لايه‌نێك ناكات و هه‌ڵبژاردن ته‌نيا رێگه‌يه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له حوكمى تاكه كه‌سى و رژێمى چه‌وسێنه‌ر له ژێر هه‌ر پاساو و ناونيشانێكدا بێت. پشتيوانى خۆيشى بۆ سيستمى هاوبه‌شى له ده‌سه‌ڵات ده‌ربڕى و ره‌تيكرده‌وه لايه‌نێك به ته‌نيا ده‌ست به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا بگرێت.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه نووسينگه‌ى (ئایەتوڵا سەید عەلی سيستانى)، ئه‌مڕۆ هه‌ينى (4ى ئايار/ مايۆى 2018) بڵاويكردووه‌ته‌وه، هاتووه: "مه‌رجه‌عيه‌ت هه‌ر له ساته‌وه‌ختى رووخانى رژێمى به‌عسه‌وه هه‌وڵى داوه سيستمێكى سياسى نوێ بێته ئاراوه كه پشت ببه‌ستێت به هه‌مه‌جۆرى سياسى و ده‌ستاوده‌ستكردنى ده‌سه‌ڵات له رێگه‌ى سندووقه‌كانى ده‌نگدانه‌وه. ئه‌مه‌ش له سۆنگه‌ى بڕوابوونى به‌وه‌ى كه ئه‌و رێگه‌يه‌ى حوكم كردن ده‌سته‌به‌رى ئازادى و پاراستنى كه‌رامه‌تى هاووڵاتيان ده‌كات و وڵات پێش ده‌خات".
هه‌روه‌ها هاتووه: "دواى پازده ساڵ له رووخانى به‌عس مه‌رجه‌عيه‌ت راى وايه كه ئه‌وه شاڕێى درووسته بۆ ئێستا و داهاتووى وڵات و ده‌سته‌به‌رى دووركه‌وتنه‌وه له نه‌هامه‌تى حوكمى تاكه كه‌سى و هاتنه ئاراى رژێمێكى چه‌وسێنه‌ر له ژێر هه‌ر پاساو و ناونيشانێك ده‌كات".
له به‌ياننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌دى نايه‌ت، ئه‌گه‌ر "ياسايه‌كى دادپه‌روه‌رانه‌ى هه‌ڵبژاردن نه‌بێت، كه رێز له ده‌نگى هاووڵاتى بگرێت". هه‌روه‌ها لايه‌نه‌كان له "كێبڕكێى باش‌ترين پرۆگرامى فێركردن و خزمه‌تكردن دا نه‌بن، كه شياوى جێبه‌جێكردن بێت و دوور بێت له به (شه‌خسي كردن) و بارگاوى به ئه‌نگێزه‌ى نه‌ته‌وه‌يى، تائيفى و (موزايه‌ده)ى ميديايى" و "رێگرتن له ده‌ستتێوه‌ردانى ده‌ره‌كى جا چ به پاره بێت يان هه‌ر رێگه‌يه‌كى ديكه".
مه‌رجه‌عى باڵا داواشى له هاووڵاتيانى ده‌نگده‌ر كردووه، "ده‌نگى خۆيان نه‌ده‌نه كه‌سانێك كه شياو نه‌بن و شوێنكه‌وته‌ى هه‌واو هه‌وه‌س و سۆزى خۆيان بن و ره‌چاوى به‌رژه‌وه‌ندى خۆيان بكه‌ن، ياخود ئه‌نگێزه‌ى خێڵه‌كيانه يان هه‌ر شتێكى له‌و چه‌شنه‌يان هه‌بێت".
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه "نه‌نگييه‌كانى ئه‌زموونى رابردووى هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ريكێشاوه بۆ به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵات له لايه‌ن زۆرێك له هه‌ڵبژێردراوه‌كانه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆيان و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر پۆسته باڵاكانى حكومه‌تدا، كه بوونه هۆى بڵاوكردنه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتيى به شێوه‌يه‌ك كه پێشينه‌ى نه‌بووه و خۆيان بوونه خاوه‌نى مووچه و نه‌سرييه‌ى زۆر و شكستيان هێنا له جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانيان له خزمه‌تكردنى گه‌ل و دابينكردنى ژيانێكى شكۆمه‌ندانه بۆ رۆڵه‌كانى گه‌ل".
مه‌رجه‌عى باڵای شيعه‌یان، هۆكارى ئه‌و حاڵه‌ته‌ى بۆ جێبه‌جێ نه‌بوونى مه‌رجه‌كان گێڕاوه‌ته‌وه و هيواشى خواستووه، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ببێته ده‌رفه‌تێك بۆ "راستكردنه‌وه‌ى رێڕه‌وى حوكم و چاكسازى له دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت".
ئایەتوڵا سەید عه‌لى سيستانى له به‌ياننامه‌كه‌دا، جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه "مه‌رجه‌عيه‌تى شيعه‌كان به يه‌ك ئه‌ندازه له دوورى لايه‌ن و كانديده‌كان ده‌وه‌ستێت و يارمه‌تى و پشتيوانى هيچ ليست و كه‌سێك ناكات و ئه‌و بابه‌ته ته‌نيا په‌يوه‌سته به بڕواى ده‌نگده‌رانه‌وه".