AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ckb.abna24
سێشەممە

١ ئایار ٢٠١٨

٩:٥٤:٢٧ ب.ن
891602

ئەگەر ئەمرکا لە ڕێکەوتنەکە بکشێتەوە بەڕێژەیەکی چاوەڕوان نەکراو یورانیۆم بەرهەم دێنین

ئێران دەتوانێت بەڕێژەیەكی زیاتر یۆرانیۆم بپیتینێت

كەناڵی فەڕمی ئێرانی لە زاری عەلی عەكبەر ساڵحی، سەرۆكی ڕێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێرانی بڵاویكردەوە، ئێران دەتوانێت بەڕێژەیەكی زیاتر یۆرانیۆم بپیتینێت زیاتر لەوەی پێش گەیشتن بە ڕێككەوتنە ناوەكییەكە.

ساڵحی هۆشیاریدا بە دۆناڵد ترەمپ و وتی، " ئێران ئامادەیە زۆر زیاتر لە پێش گەیشتن بە ڕێككەوتنە ناوەكییەكە یۆرانیۆم بپیتێنێت، هیوادارم ترەمپ هۆشی بێتەوە سەر خۆی و لە ڕێككەوتنەكە نەكشێتەوە."

بەهۆی ڕێككەوتنە ناوەكییەكەی نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ڕوسیا لەگەڵ ئێراندا، تاران لە سەدا 20 بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی كەم كردەوە و دەستبەرداری زۆربەی كۆگاكانی بوو.

هەروەها ئێران بەدووری دەزانێت جارێكی دیكە دوای ساڵی 2025 دانوستان لەسەر بەرنامە موشەكییە باڵیستییكییەكانی و چالاكییە ئەتۆمییەكانی و ڕۆڵی وڵاتەكە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بكاتەوە، وەكو ئەوەی دۆناڵد ترەمپ داوای كردووە.

بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا پشتیوانی لە ڕێكەوتنە ناوەكییەكە دەكەن و بە باشترین ڕێگەی دەزانن بۆ سنوور دانان بۆ بەرنامە ناوەكیەكەی ئێران. بەڵام داوا لە ئێران دەكەن سنوورێك بۆ دەسەڵاتەكانی لە ناوچەكە و بەرنامە موشەكییەكەی دابنێت