AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ckb.abna24
پێنجشەممە

٨ شوبات ٢٠١٨

١١:٤٦:٢٦ ب.ن
881176

حەسەن ڕوحانی، سەرۆك كۆماری ئێران داوا لە توركیا دەكات هێرشە سەربازییەكانی بۆسەر عەفرین ڕابگرێت

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ حەسەن ڕوحانی، سەرۆك كۆماری ئێران داوا لە توركیا دەكات هێرشە سەربازییەكانی بۆسەر عەفرین ڕابگرێت، جەختی كردەوە "بوونی هێزی سەربازی لەناو وڵاتێكی دیكەدا پێویستی بە ڕەزامەندی حكومەت و گەلی ئەو وڵاتە هەیە".

حەسەن ڕوحانی لەمیانی وتارێكدا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، "پێویستە هێرشی سەربازی توركیا بۆسەر عەفرین بەزووی كۆتایی پێ بێت، لەبەرئەوەی جگە لەكوژرانی ئەندامانی هەردوولا هیچ بەرهەمێكی دیكەی نابێت، ئەوە تێڕوانینی ئێمەیە".

ڕوحانی زیاتر وتی، "ناردنی هێزی سەربازی بۆ ناو وڵاتێكی دیكە پێویستی بەڕەزامەندی حكومەت و گەلی ئەو وڵاتە هەیە".

حەسەن ڕوحانی كۆبوونەوەی لوتكەی لە نێوان ئێران و ڕوسیا و توركیا لەوبارەوە بەگرنگ زانی.