AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : CKB.ABNA24
سێشەممە

٢٣ کانوونی دووەم ٢٠١٨

٢:١٧:٢٦ د.ن
878805

ئەگەر ئێران نەبوایە دیمەشق و بەغدا و قەتەر دەکەوتن

رەتیدەکاتەوە کۆماری ئیسلامی ئێران ھیچ رۆڵێکی لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا-دا ھەبێت بۆسەر عەفرین

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ عەلی ئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری باڵای ئایەتوڵا سەیدعەلی خامنەیی رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران رەتیدەکاتەوە کۆماری ئیسلامی ئێران ھیچ رۆڵێکی لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا-دا ھەبێت بۆسەر عەفرین.

عەلی ئەکبەر ویلایەتی ئاماژەی بەوەشکرد، "دەبێت جەخت بکەمەوە کە ئێران ھیچ رۆڵێکی لەو ئۆپەراسیۆنەی
تورکیادا نییە، ئێران بەپێی نەھجی بەرخۆدان دەجوڵێت، ئەگەر ئێران نەبوایە روسەکان نەیاندەتوانی ھیچ شتێک بکەن لە ناوچەکەدا".

ویلایەتی جەختی لەوەشکردەوە، "ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئێران نەبوایە دیمەشق و بەغدا و قەتەر دەکەوتن".

ویلایەتی وتیشی، "ھاوکاری ئێران نەبوایە حکومەتی سوریا لە ماوەی چەند ھەفتەیەکدا دەڕوخاو داعش ئێستا لە بەغدا دەبوو، ئەگەر لە دەرەوەی سنورەکانمان شەڕمان نەکردایە ئێستا ھێزەکانی ئیسرائیلی لە سنووری پارێزگای کوردستان و ئازەربەیجان دەبوون".

لە 20ی ئەم مانگەوە ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا بۆسەر عەفرین دەستیپێکردووەو تورکیا دەیەوێت کۆتایی بەدەسەڵاتی یەپەگە بھێنێت لە کانتۆنی عەفرین.