AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : CKB.ABNA24
پێنجشەممە

١٨ کانوونی دووەم ٢٠١٨

١١:٤١:١٤ ب.ن
878011

بەپەلە

بوکو حەرام جارێکی دیکە هێرش دەکات

لەتەقینەوەیەکی خۆکوژیدا ١٢ کەس کوژراون و ٤٨ کەس بریندار بوون

لە ھێرشێکدا دوو خۆکوژ لە شاری مایدوجوری باکووری نەیجیریا خۆیان تەقاندەوە، و لەئەنجامدا ١٢ کەس کوژراون و ٤٨ کەس بریندار بوون.

بەرپرسان لە ئاژانسی بەرێوەبەرایەتی فریاکەوتن لە ویلایەتی بورنوی نەیجیریا رایانگەیاندووە کە گومان دەکرێت ھەردوو خوکوژەکە سەر بە گروپی بۆکۆ حەرام بن.

ھەردوو خۆکوژەکە دوێنێ چوارشەممە، لە ناوچەی مونا جاراج لە دەروازەی شاری مایدوجوری، کە پێگەی ململانێیە لەگەڵ گروپە ئیسلامیە توندڕەوەکاندا، خۆیان تەقاندووەتەوە.

بە پێی ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز، لەو ناوچەیە کامپی ئاوارەکانی لێیە، و زۆر جار دەکرێتە ئامانجی ھێرشەکانی گروپی بۆکۆحەرام.