AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : CKB.ABNA24
یەکشەممە

١٤ کانوونی دووەم ٢٠١٨

٢:١٩:٢٣ د.ن
877368

لەكۆتایی دا شێخ زەكزەكی لەلایەن تیمی پزشكیەوە چارەسەری بۆ كرا +وێنە

شێخ ئیبراهیم زەكزەكی كە زیاتر لە دو ساڵە كە لە بەندینخانەدایە، دوای ئەوەی كە چاوپێكەوتنەكەی لەگەڵ تیمی پزشكیەكەیەوە تەواو هاتە ناو كۆمەڵیڕۆژنامە نوسانەوە.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ حوجەت الاسلام و المسلمین شێخ ئیبراهیم زەكزەكیڕێبەری حەرەكەی ئیسلامی نیجریە كە زیاتر لە دوو ساڵە لە بەندینخانەدایە كەیاسایی نییە ئەمڕۆ شەمە 23 دەی 1396 هاتە ناو تیمیڕۆژنامە نوسانی ئەو وڵاتە دا.

ئەو لە كاتێك دا كە سەروملی بە ئاتل بەستبوو و گاڵۆكێكی بە دەستەوە بوو و زۆر لاواز دیار بوو ، ڕێگەی پێ درا كە لە خەستەخانەیەك لە شاری ابوجا كاری پزشكی بۆ ئەنجام بدرێت.

شێخ ئیبراهیم زەكزەكی لەكاتێك دا ژنەكەی لە گەڵی دا بوو و ئەویش بریندارە دوای هاتنە دەرەوە لە خەستەخانە لە گەڵڕۆژنامەنوسەكان دا قەسەیان كرد.

بەڕۆژنامە نوسەكانی وت : من هێشتا زینوم و لە خودای گەورە سوپاس دەكەم.

پاشان زیادی كرد و وتی : ئەمڕۆ ئیزنیان دام كە بچم بۆ لای پزیشكەكەی خۆم و چارەسەرم بۆ بكات.


............................