بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ هێزەكانی پولیسی نیجریە بە هێرش كردنە سەر ڕێپێوانی شێعەیانی نیجریا لە ئەبوجای پایتەختی ئەم وڵاتە ژمارەیەیك لە خەڵكیان بریندار كرد و بەشێكی زۆریان دەست بە سەر كرد.
لە ئەم ڕێپێوانەدا كە بە بۆنەی دوەمین ساڵی دەست بە سەر بونی شێخ ئیبراهیم زەكزەكی، ڕێبەری حەرەكەی ئیسلامی نیجریا و هاوسەرەكەی پێك هاتبوو، دوای هێرشی هێزەكانی پولیسی نیجریا توند و تیژی لێ كەوتەوە.
لە ئەم هێرشە دا بەشێك لە خەڵكەكە بەتایبەت شیخ قاسم عمر سوكوتو بریندار بوون .
هێزەكانی پۆلیسی نیجریەڕێپێوانی شێعەیانییان بە گازی فرمێسك ڕژ سەركوب كرد و شێخ سوكوتو بە هۆی فیشەكەوە زامار بوو، یەكێك لە منداڵەكانی شێخ زەكزەكی گوتویەتی كە شێخ بە سەختی نەخۆشە و توشی جەڵدەی دماغ بوە.















............
كۆتایی پەیامی / 218