ئایەتوڵاخامنەیی خامنەیی ڕایگەیاند کە من جوابی گونجاوم هەیە بۆ خەڵک بەڵام لە کاتی خوی دا .
ڕونی کردەوە کە: ئەوە لە هیچ کەس پۆشراو نیە کە دوژمنان هەموو هەوڵی خویان دەدەن کە ئاژاوە بخەنە ناو وڵاتەوە .
هەروەها زور سپاسی باوک و دایکە شەهیدەکانی کرد بۆ خۆڕاگریان و متمانەی بەرزیان بە کۆماری ئیسلامی ئێران
سەید عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا لەبارەی خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردوو دەڵێت: دووژمنان کێشە و دڵەڕاوکێ لەنێو ئێران دروست دەکەن و بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕێن بۆ زیانیگەیاندن بە ئێران.
ئایەتوڵاخامنەیی وتی بەشێک لە خۆپیشاندەرانی ئێران لە لایەن دۆژمنانەوە خەڵەتاون کە جێی نیگەرانی نیە .