AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : CKB.ABNA24
سێشەممە

٢٦ کانونی یەکەم ٢٠١٧

١:٢١:٤٧ د.ن
874289

یەکەمین وێنەکانی چەکدارانی داعش لە سۆماڵی

گروپی تیرورستی داعش ڤیدیویەك لە چەكدارەكانی لە سومالی بڵاو دەكاتەوە .

گروپێك كە هەڵسوكەوتەكانی گروپە توند رەوەكان چاودێری دەكات ڕایگەیاند، داعش ڤیدیویەكی بڵاو كردوەتەوە كە لەئەوەدەچێت كە یەكەمین وێنەكانی چەكدارانی داعشە لە سوماڵی .

لە ڤیدیوكە دا داوا لە لایەنگرانی داعش كراوە كە ئەو كەسانەی كە داعش بە كافر دەزانن نێچیر بكەن و هێرش بكەنە سەر كلیسا و بازارەكان .

گروپی ئیستخباراتی سایتەكان ڕایگەیاند : لە ڤیدیوكە دا داوا لە لایانگرانی داعش كراوە كە ئەو كەسانەی كە سەرخۆشن و لە شوێنە سیایحەكان دان بكوژرێن و زیاتر هێرش بكرێتە سەر ئەم كەسانە چونكە ئاگایان لە خۆیان نییە و بە ئاسانی نێچیر دەكرێن .

ئەم ڤیدیویە لە كاتێك دا بڵاو كراوەتەوە كە گروپی تیرۆرستی الشباب لە سوماڵی چەندین هێرشی تیرۆرستی ئەنجام داوە بەڵام ئەم گروپە دوای ڕاگیەاندنی خەلافەتی داعش لە سوریە و عێراق لەگەڵیان دا بەیعەتی نەكرد.



............

کۆتایی پەیامی /۲۱۸