AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : CKB.ABNA24
ھەینی

٢٤ تشرینی دووەم ٢٠١٧

٥:٢٧:٣٨ د.ن
868896

ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی سینا گەیشتە 235 کەس/ وێنە

ژمارەی قوربانیانی هێرشەکەی ناوچەی سینا لە میسر گەیشتە 235 کوژراو و زیاتر لە 125 بریندار.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ 21-11-2017 لەکاتی نوێژی هەینی هێرشێکی چەکداری کرایە سەر مزگەوتێک لە گوندی رەوزا کە بەدووری 40 کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژئاوای عەریش کە ناوەندی پارزگای باکووری سینایە لە میسر.

تاوەکو ئێستا هیچ گرووپێک بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی هێرشەکەی لەئەستۆنەگرتووە، بەڵام بەشێکی پارێزگاکە لەژێر دەستی رێکخراوی داعشدایە. بەپیی دوایین ئاماری قوربانیان کە تەلەڤزیۆنی فەرمی میسر بڵاویکردووەتەوە، 235 کەس کوژراون و زیاتر لە 125 کەسیش برینداربوونە.

گرووپی ویلایەتی سینا لە كۆتایی 2011 لەژێر ناوی "جەماعەت ئەنسار بەیت ئەلمەقدیس" دامەزرا. سێ ساڵ دواتر، ئەو گرووپە بەیعەتیان بە ئەبوبەكر بەغدادی، خەلیفەی داعش دا و لەو كاتەوە ناوەكەیان بۆ "ویلایەتی سینا" گۆڕی.

فۆكەسی چالاكییەكانی ئەم گرووپە هەتا نێوەڕاستی 2013 لەدژی ئیسرائیل بوو. بەڵام لەپاش لەسەر كار لادانی محەممەد مورسی، سەرۆككۆماری پێشووی میسر، ئاراستەی چالاكی و هێرشەكانی بۆ لای حكومەتی میسر گۆڕا. هەرچەندە ئەم گرووپە بەرپرسیارێتی خۆیان لە هێرشەکەی ئەمڕۆ رانەگەیاندووە، بەڵام پێشتر چەندین هێرشی خوێناوییان ئەنجامداون بەتایبەت دژی مەسیحییەکانی ئەو وڵاتە.


............