AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : CKB.ABNA24
دووشەممە

٢٠ تشرینی دووەم ٢٠١٧

٢:٢٤:٢٩ د.ن
867985

لە سەردانی ناوچە زیان لێ كەوتوانی سەرپێڵی زەهاوو

ڕێبەری شۆڕش: مەسولان هەنگاوەكانیان زیاتر بكەن بە ئەم ڕێژەیە قانع نیم / لەگەڵ هەموو ئێوەدا هاودەردین

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بە تەكید كردنەوە لە ئەوی كە دەتوانین بەیەك پارچەیی لە بەرامبەر مشكیلە كان بۆستین و ورەی بەرزی میلەت برامبەر بە بەڵا تەبیعیەكان و تەحەمولی ئەوان یارمەتی ئەوان دەدات كە پشت ڕاست بكەنەوە لە ژێر قورساییەكان دا و خەڵكی هەموو ناوچەكانی وڵات ، بە ئیحساسی ئەوی كە دڵیان لەگەڵ كرماشانە و بە كرماشان مەدیوونن، بە ئەندازەی توانای خۆیان یارمەتییان نارد بۆ ئەو ناوچانە.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ ئایەتوالله خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ( دوشەمە) بۆ سەردان لە ئەو ناوچانەی كە بۆمەلەرزە لێی داوە بە بێ هەواڵی پێشوو گەشتە ناو كرماشان.

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی سەرەتا ڕۆشتە ناو شاری سەرپێڵی زەهاو وچوەناو ئەو ناوچانەی كە زیانیان لێ كەوتوە.

پاشان لە ناو خەڵكی داخ دار و زیان لێ كەوتوی سەرپێل بۆ چەند دەقەیەك قسەی كرد.

ئایەتوالله خامنەیی بە خەڵكی وت : زۆر حەزم دەكرد لە كاتی خۆشحاڵی ئێوەدا سەردانی ئەم شارە و خەڵكی بە وەفای ئەم شارە دەهاتم بۆ ئێرە نە لە كاتێك دا كە خەم و پەژارەڕوی لە ئێوە كردوەو زیانتان لێ كەوتوە.

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئیران بە هاودەردی لەگەڵیەكا یەكی دڵە داخ دارەكان لە شار و گوندەكانی زیان لێ كەوتوو وتی: بە خەمی ئێوە، دڵی ئێمە پڕ بوە لە خەم و پەژارە.

پاشان دوای ئاماژە بە پشتیوانی و مەقاومەتی خەڵكی كرماشان لە كاتی دیفاعی موقەدەس دا بەرامبەر بەڕژێمی لە ناوچوی بەعس وتی: ئەمە جارییەكەم نییە كە شاری ئێوە خەڵكی سەبور و میوان دار و میهرەبان و شارەكانی دەورو بەری توشی ئەو ها مشكیلەیەك بوبێت بەڵكوو ئێوە لە سەردەمی شەڕی تەحمیلی بەقوەت و بە مەردانەگی و پاڵەوانیەتی خۆتان لە بەرامبەر بە دەرد و ڕەنجەكان وەستان و بە هەمان شێوە ئەمڕۆش دەوەستن بەرامبەر بە ئەم ڕوداوە دڵ تەزێنە.

ئایەتوالله خامنەیی وتی : مرۆڤە گەورەكان و دڵاوەر لە بەرامبەر بەڕوداوەكان دەوەستن و ئەو ڕوداوانە نابێتە هۆی لە ناوچونی ورەی بەرزیان ، كەواتە ئەگەر چی بومەلەرزە ، بەڵا و موسیبەتێكی گەورەیە كە بە وێرانیەكانی هەموان داخ دار دەكات بەڵام هەر ئەم بومە لەرزە بە هۆی وەستانی خەڵك و هیمەتی بەرزی خەڵك بۆ بیاد نانەوەی شارەكە دەتوانێت نیعمەتێك بێت .

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بە تەكید كردنەوە لە ئەوی كە  دەتوانین بەیەك پارچەیی لە بەرامبەر مشكیلە كان بۆستین و ورەی بەرزی میلەت برامبەر بە بەڵا تەبیعیەكان و تەحەمولی ئەوان یارمەتی ئەوان دەدات كە پشت ڕاست بكەنەوە لە ژێر قورساییەكان دا و خەڵكی هەموو ناوچەكانی وڵات ، بە ئیحساسی ئەوی كە دڵیان لەگەڵ كرماشانە و بە كرماشان مەدیوونن، بە ئەندازەی توانای خۆیان یارمەتییان نارد بۆ ئەو ناوچانە.

پاشان وتیان : مەسولەكان بە تایبەت لە بەشێك لە خزمەت گوزاریەكان زۆر بە باشی درەوشانەوە و كار و هەوڵیان دا و لە هەمان سەرتا كانی بومەلەرزەكە دا ، هێزە ئەمنیەكانی ئەرتەش لە شارەكان و سوپا لە گوندەكان، فریای ئەو خەڵكانە كەوتن كە لە ژێر كەلاوەكان دا مابون بەڵام من بە ئەم هەوڵانە قانع نییم كەواتە دەبێت مەسولانی بەشە جیاوازەكان هەوڵەكانی خۆیان زیاد بكەن .

ئایەتوالله خامنەییڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران داوا لە خەڵك دەكات كە بۆ ئاوەدان كردنەوەی ناوچەكە و دروست كردنیڕۆژگارێكی خۆش هەڵسنەوە و بە ئەوانی وت : چاوی ئومیدی خۆتان بە هەوڵ و زۆری خۆتان بدورن و بە پشتیوانی بە غیرەتی خودادادی ژیانێكی باش بۆ خۆتان پێك بێنن.

بەرنامەی سەردانیڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لە ناوچە زیان لێكەوتوەكان ئیدامەی هەیە و هەواڵ و ڕەسمەكان لە ئەم سەردانانە بۆ ئێوە بڵاو دەبێتەوە

............

كۆتایی پەیامی/ ۲۱۸