سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو پارتی ده‌سه‌ڵاتداری زیمبابۆی ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ سه‌ركرده‌كانی پلارته‌كه كۆده‌بنه‌وه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر دورخستنه‌وه‌ی رۆبه‌رت مۆگابی له پۆستی سه‌رۆكی وڵات.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا وێڕای تاوتوێكردنی پرسی لابردن و دورخستنه‌وه‌ی ڕۆبه‌رت مۆگابی له پۆستی سه‌رۆكی وڵات, باس له ئه‌گه‌ری گێڕانه‌وه‌ی ئیمرسۆن منانگاگوای جێگری سه‌رۆكیش ده‌كرێت بۆ پۆسته‌كه‌ی، كه پێشتر له‌لایه‌ن مۆگابییه‌وه دورخرایه‌وه.
هه‌مان سه‌رچاوه باسی له‌وه‌كردوه، له كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی یه‌كێتی نیشتمانیی ئه‌فریقا - زانۆ باس له لابردنی گریسی هاوسه‌ری مۆگابیش ده‌كرێت له پۆستی سه‌ركردایه‌تیكردنی ڕێكخراوی ژنانی پارته‌كه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، ته‌له‌فزیۆنی زیمبابۆی له‌زاری قه‌شه‌یه‌كی كڵێسای كاسۆلیكییه‌وه كه یه‌كێكه له به‌شداربوانی گفتوگۆ و دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ رۆبه‌رت مۆگابی, بڵاویكرده‌وه, ئه‌مڕۆ ڕۆبه‌رت مۆگابی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی سوپا كۆده‌بێته‌وه.