سكرتێری رێكخراوی ناتۆ ده‌ڵێت: به تێكشاندنی داعش له عێراق‌و سوریا، ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه به ته‌واوی كۆتایی نایه‌ت.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئاشكرای كردوه، گروپێكی چه‌كداری له باكوری سۆماڵ، كه سه‌ر به رێكخراوی داعشه، تا دێت ژماره‌ی زیاد ده‌كات.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، گروپه چه‌كداره‌كه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه رابه‌رایه‌تی ده‌كرێت به‌ناوی عه‌بدولقادر موئمن، پێشتر ژماره‌یان كه‌م بوه، به‌ڵام له ئێستادا ژماره‌ی چه‌كدار‌و شوێنكه‌وتوه‌كانی گه‌یشتۆته 200 كه‌س.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هۆشداریشی داوه، مه‌ترسی هه‌یه ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه له عێراق‌و سوریاوه هه‌ڵدێن، روو بكه‌نه سۆماڵ‌و په‌یوه‌ندی به‌و گروپه‌وه بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه یه‌نس ستۆلتنبێرگ سكرتێری رێكخراوی ناتۆ رایگه‌یاند، تێكشكانی داعش له عێراق‌و سوریا نابێته هۆی له‌ناوبردنی یه‌كجاریی ئه‌و رێكخراوه، وتیشی: شه‌ڕی داعش شه‌ڕی نه‌وه‌یه‌كه له دژی تیرۆر و كاتی پێویسته.