بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ ئایەتوڵڵە خامنەیی لە دەرسی خارجی فقەی 15ی ئابان سەبارەت بەڕێپێوانی چلەی ئیمام حوسەین وتی: خۆش بە حاڵی ئەو كەسانەی كە ئێستە لە ئەو ڕێگایەدان و بە زیارەتی چلەی ئیمام ع دەگەن و ئەو زیارەت نامەیە خۆشە لەڕۆژی ئەربەعین، ڕو بە ئیمام دەخوێنن. ئێمەش لێرەوە بە شەوق و حەسرەتەوە سەیریان دەكەین و چاومان لە هەنگاوەكانیانە:" هەزاران هەنگاو لەڕێبازەكەت دا هەڵ دەگیرێت و دڵی من بە پەرۆشە و حەیران"،" كەڕێگا چون دەتوانم پەیدا بكەم لە ناخی دەرونی خۆمەوە"
پاشان وتی : سپاس بۆ خوا ملیۆن ها نەفەر لە خەڵكی ئێمە و عێراق و وڵاتانی دیكە لە ئەم ڕێبازە دا هەنگاو هەڵ دەنێن، هەموو كات چلەی ئیمام حوسەین ع، ڕێپێوان هەبوە بەڵام حەرەكەتێكی مەزنە كە نیشانەی شكۆمەندی شوێنكەوتوانی ئەهلی بەیت ع نەبوە ، ئەمەیەكێك لەڕوداوەكانی زۆر ڕونە كە خوای گەورە بە ئێمەی پێشكەش كردوە و دەبێت زۆر شوكری بكەین.
"قسەكانی ڕێبەر بەم زوانە تەرجومەی ژێر نویس دەبێت".
.............
كۆتایی پەیامی / 218
