AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Ckb.abna24
یەکشەممە

٥ تشرینی دووەم ٢٠١٧

٥:٣٠:٤٤ د.ن
864844

وتەكانی سكرتێری گشتی حزب الله سەبارەت بە دەست لە كار كێشانەوەی سەعد حەریری

ئەدەبیاتی كەسێكی لوبنانی نیە و تەنانەت ئەو قسانەی كە كردی و ئەوانەی كە لە ڕو خویندیەوە

ئەم دەست لە كار كێشانەوەی سەعد حەریری كە خۆیندیەوە هەموو لوبنانیە كان دەزانن كە ئەمە، ئەدەبیاتی كەسێكی لوبنانی نیە و تەنانەت ئەو قسانەی كە كردی و ئەوانەی كە لە ڕو خویندیەوە .

بە پێی هەواڵ دەری ئەلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ ئێمە سەبارەت بە شكڵ و شێوەی دەست لە كار كێشانەوەی چاوەڕوان نەكراوی حەریری ، زۆر بیرمان كردە وە و ئەمە بوە هۆی لە ناوچونی كەرامەتی لوبنان و كەرامەتی پۆستی سەرۆك وەزیرانی لوبنان ، دەبوایە سەعد حەریری بهاتایەتۆ بۆ ناو لوبنان و بچوایە بۆ لای سەرۆك كۆمار و دەست لە كار كێشاندەوەكەی خۆی تەقدیمی ئەو بكردبایە ، ئەمە زۆر ڕونە كە هەمووی لە ژێر سەری عەرەبستان بوە و فەرمانی ریاز بوە، تەنانەت ئەوەندە كاتیان پێ نەداوە بگەڕێتەوە بۆ ناو وڵاەكەی و هەر لە ئەوێ مەجبوریان كردوە دەست لە كار بكێشێتەوە
سەبارەت بە وتەكانی قسە ناكەم چون كە زۆر دور بوو لە بەیاننامەیەكی لوبنانی و زۆر ڕون بوو لە وتاری كەسێكی سعودی و هەموومان لەگەڵ وتاری سەعد حەریری ئاشناین و دەزانین ئەو بەم شێوەیە قسە ناكات و لە سەروەوە زیاتر باسمان لێوە كرد.
ئێمە و هەموان دەبێت چاوەڕوان بین و پەلە نەكەین و بیر بكەینەوە كە بۆ چی دەستی لە كار كێشاوەتەوە لە كاتێك دا وتارەكەی هەموو دژی لوبنان بوو و دژی حیزبوالله و ئێران كە هەمووان سەریان سور ماوە لە ئەم وتارە و هەروەكوو ئەوی كە وتم دەبیت بە دوای هۆكارەكانی ئەم دەست لە كار كێشانوە بگەڕێین .
هەموان دەزانن كە سەعد لە ناو وڵات دا هیچ كێشەیەكی نەبوە وئەم دەست لە كار كێشانەوە هۆكاری ناوخۆیی نەبوە ، ئەوەی كە دەڵین سەرۆك وەزیران لە هەندێك كەس لە وڵات دا دڵ گران بوە نابێتە هۆی دەست لە كار كێشانەوە و دەبێت لە عەرەبستان دا بە دوای هۆكاری ئەم دەست لە كار كێشانەوەیە بین .
یەكێك لە هۆكارەكانی ئەم دەست لە كار كێشانەوەیە دەكرێت سەبارەت بە مشت و مڕە سیاسیەكانی ناوخۆیی عەرەبستان بێت هەروەكوو ئەوی كە لە ئەم ڕۆژانە دا زۆر زیادی كردوە و شازادەكانی ئەم وڵاتە كەوتونەتە لە ناو بردنی یەكتر ، لە ئەوە دەچێت سەعد حەریریش توشی ئەم گێرە و كێشانە هاتبێت و مەجبور كرابیت دەست لە كارەكەی بكێشێتەوە .
یان ئەوی كە هیچ پەیوەندیەكی بەئەم بارەدۆخەوە نییە و پاشای عەرەبستان ڕازی نەبوە لە سەرۆك وەزیران و بە فەرمانی ئەو دەستی لە كار كێشاوەتەوە .
یان ئەوی كە ئەمە سیناریۆیەكە بۆ هێرش كردنە سەر لوبنان و حەریری مەجبور كراوە دەستی لە كارەكەی بكێشێتەوە .
هەندێك كەس پرسیاریان بۆ دروست بوە كە حەریری ئێشتە لە كوێیە ، ئایا زیندانی كراوە ؟ ئایا دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ لوبنان یا خود وەكوو ئەو شازادانەی دەست بە سەر كراون ئەویش دەست بە سەر كراوە ، جوابی ئەم پرسیارانە و پرسیارەكانی سەرەوە دەبێت لە ناو عەرەبیستان دا بە دوای بگەڕێن .
هەوروەها سەید حەسەن نەسورالله داوای هێمنی خەڵكی لوبنان و چاوەڕوان كردنی ئەوانی كرد، و گۆی بە تەحلیلی نا بە جێ و شایەعە كان نەگرن .
پاشان وتی : حزب الله تاكید دەكاتەوە لە سەر ژیانێكی هێمن و هێچ هۆكارێك بۆ ترسان لە ئەم بابەتە نییە .
لە ئیدامە دا وتی : ئەم وڵاتە یاسایی هەیە و بە پێی یاسا دەچینە پێشەوە ئەگەر گۆی بە شتی تر نەدەین هیچ مشكیلەیەك ڕو نادات.
شایعات د
دەوڵەتی سەعد حەریری بە بەهانەی ئەوی كە ئەگەر بگەڕێتەوە بۆ لوبنان تیرۆر دەكرێت ، ئەمە لە كاتێك دایە كە كەس لە لوبنان دا ئاگای لە ئەم بابەتە نییە و دژە تیرۆر راِگەیاندوە كە هێچ هەواڵێكمان پێ نەگەستوە و ئەم بابەتە تەنها لە لایەن قەناتی العربیە وە باس كراوە و لە هیچ شوێنێكی تر ئاماژەی پێنەكراوە .
شایەعەیەكی تر هەیە كە دەلێن ئیسرائیل دەیەوێت هێرش بكاتە سەر لوبنان ، ئەمە لە كاتێك دایە كە هەموان دەزانن كە ئەگەر ئیسرائیل بزانێت كە دەتوانێت هێرش بكاتە سەر لوبنان و بە سودی تەواو دەبێت ،هێرشی خۆی دەكات و كاری بە كاری سەعد حەریریەوە نییە و دەست لە كار كێشانەوەی هیچ پەیوەندیەكی بە هێرشی ئیسرائیل نییە، پاشان ئێمە هیچ ترسێكمان لە هێرشی ئیسرائیل نییە كە هێرش بكاتە سەرمان وەكوو ڕابردوو جوابی دەدەینەوە و خراب تریش .
بەشێك لە دەزگا هەواڵ دەریەكان باس لە هێرشی عەرەبستان دەكەن بۆ سەر لوبنان كە نازانم تا چ ڕادەیەك ڕاستە و ئەم بابەتە تاكوو ئێستا بە فەرمی ڕانەگەیندراوە ، لە لایەكی تروە وە ئەگەر عەرەبستانی هێزێكی هەبێت بینێرێت بۆ لوبنان ئەوا دەینێرێت بۆ یەمەن و ڕێگری دەكات لە بێ ئابڕو بونی زیاتر ، كەوایە بڕوای من وایە كە هیچ كات ناتوانێت هێرش بكات ، ئەو وڵاتە ناتوانێت هێرش بكاتە سەر لوبنان و منداڵانی ئەم وڵاتە وەكوو یەمەن بكوژێت و شانازی پێوە بكات .
بەر لە ئەوی كە سەبارەت بە هێرشی عەرەبستان بو لوبنان قسە بكەین دەبیت بزانین روداوەكانی ناوخوویی عەرەبستان چی دەبیت و چاوەڕوان بین .
والسلام علیكم و رحمە الله و بركاتە