AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : CKB.ABNA24
سێشەممە

٣١ تشرینی یەکەم ٢٠١٧

٩:١٨:١٠ د.ن
863804

پەیامی سەرەخۆشی سكرتێری گشتی مەكۆی جیهانی ئەهلی بەیت ع بۆ فەرماندەی هێزەكانی قودسی سوپای پاسداران

سكرتێری گشتی مەكۆی جیهانی ئەهلی بەیت ع لە پەیامێك دا سەرەخۆشی خۆی بۆ كۆچی دوایی باوكی سەردار قاسمی سولەیمانی راگەیاند.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع ـ ابنا ـ حوجەتول ئیسلام و والموسلمین «محمد حسن اختری» سكرتێری گشتی مەكۆی جیهانی ئەهلی بەیت ع و ئەندامانی شەورای ئەم مەكۆیە لە پەیامێك دا سەرەخۆشی خۆیان ڕاگەیاند بە هۆی كۆچی دوایی باوكی سەردار قاسمی سولەیمانی بۆ فەرماندەی هێزەكانی قودسی سوپای پاسداران.

مەتنی نامەكە بەم شێوەی لای خوارەوەیە:

بسم الله الرحمن الرحیم انا لله و انا الیە راجعون

برای گەورەی ئێمە سەرداریڕەشید سەرلەشكەری بەسیجی حاج قاسمی سولەیمانی

سەرەخۆشی خۆمان بۆ كۆچی دوایی باوكی ئیمان دارو متعهدتان بە جەنابتان و خێزانەكەتان ڕادەگەیەنین و لە خوای گەورە لێخوش بون و پلە و پاییەی بەرز لە خوا داوا دەكەین بۆ ئەو كۆچ كردوە و بە هەمان شێوە سەربەرزی جەنابتان لە خوای گەورە داواكارین .

سكرتێری گشتی مەكۆی جیهانی ئەهلی بەیت ع

" موحەمەدی سولەیمانی " باوكی سەرداری سەربەرزی ئیسلام حاجی " قاسم سولەیمانی " سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لە تەمەنی 95 ساڵی دا بە هۆی تەمەنی زۆرەوە كۆچی دوایی كرد.

 

............

كۆتایی پەیامی / 268