له دو ته‌قینه‌وه‌دا له مه‌قادیشۆی پایته‌ختی سۆماڵ، 25 كه‌س كوژران، بزوتنه‌وه‌ی شه‌بابی به‌رپرسیاریه‌تی هێرشه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرت.
ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م كه‌سێكی خۆكوژ بو، به‌ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه خۆی كێشا به بینای هۆتێلێكدا كه نزیكه‌ی 600 مه‌تر له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی سۆماڵه‌وه دوره، دوای ته‌قینه‌وه‌كه ژماره‌یه‌ك چه‌كدار چونه‌ناو بینای هۆتێله‌كه‌وه.
شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه چونه ناو هۆتێله‌كه‌و هێزه ئه‌منییه‌كانی سۆماڵ تاوه‌كو به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بو.
هه‌ر ئه‌وكاته‌ی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌نزیك كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رویدا، دوای چه‌ند خوله‌كێك ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراوی تر له‌نزیك بینای پێشوی په‌رله‌مانی سۆماڵ ته‌قییه‌وه.
له هه‌ردو ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 25 كه‌س كوژران، بزوتنه‌وه‌ی شه‌باب كه بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئیسلامییه، به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كانی له‌ئه‌ستۆگرت و رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌منی له‌ناو هۆتێله‌كه‌دا بون و له‌و هێرشه‌دا ئه‌و كه‌سانه كراونه‌ته ئامانج.







............
كۆتایی پەیامی /218