AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ckb.abna24
پێنجشەممە

٢٦ تشرینی یەکەم ٢٠١٧

١٢:٤٧:٢٩ د.ن
862683

ڕێبەری ئیسلامی لە چاوپێكەوتنی سەرۆك وەزیرانی عێراق:

هۆی سەرەكی سەركەوتنەكانی عێراق یەكپارچەیی و پشتیوانی كردن لە گەنجانی ئیمان دار و چاو نەترسە/ هیچ كات بە ئەمریكیەكان متمانە مەكەن

ئەمریكیەكان خۆیان داعشیان دروست كرد، بەڵام ئێستا كە تیرۆرستەكان لە دەوڵەت و خەڵكی عێراق شكستیان خواردوە ، خۆیان هاو ڕا بە ئەم گۆڕانكاریە گرنگە پیشان دەدەن هەڵبەت بە بێ گمان هەر كاتێك فرسەتیان بۆ هەڵ بكەوێت، دوبارە هێرش دەكەنە سەر عێراق.

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی وتی : ئەمریكیەكان خۆیان داعشیان دروست كرد، بەڵام ئێستا كە تیرۆرستەكان لە دەوڵەت و خەڵكی عێراق شكستیان خواردوە ، خۆیان هاو ڕا بە ئەم گۆڕانكاریە گرنگە پیشان دەدەن هەڵبەت بە بێ گمان هەر كاتێك فرسەتیان بۆ هەڵ بكەوێت، دوبارە هێرش دەكەنە سەر عێراق.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ حەزرەتی ئایەتوڵا خامنەییڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ( پێنجشەمە) لە چاوپێكەوتنێكی دا لە گەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، یەكپارچەیی و پشتیوانی دەوڵەتی ئەم وڵاتە لە هێزە شەعبیەكان و گەنجانی ئیمان دار و چاونەترسی عێراقی ، هۆی سەرەكی سەركەوتنەكانی ئەم دوایەیە لە بەرامبەر بە تیرۆرستەكان و پشتیوانەكانیان.

ئایەتوڵا سەید عەلی خامنەیی لە هەڵسوكەوتەكانی دەوڵەتی عێراق بۆ دیفاع لەیەكپارچەیی خاكی ئەو وڵاتە پشتیوانی كرد و عێراقی بە وڵاتێكی گرنگ لە جیهانی عەرەبی دا ناوبرد.

جەنابیان دوای پشتیوانی لە دەوڵەتی عێراق بۆ زیاتر پەرە دان بە دۆستایەتی لەگەڵ هاوسێ كانی دا و وڵاتانی ناوچە تاكیدی كردەوە: لەهەمان كات دا دەبێت ئاگاتان لە مەكر و فێڵی ئەمریكەیكان بێت و هیچ كات متمانەیان پێ نەكەن.

 ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی وتی: ئەمریكیەكان خۆیان داعشیان دروست كرد، بەڵام ئێستا كە تیرۆرستەكان لە دەوڵەت و خەڵكی عێراق شكستیان خواردوە ، خۆیان هاو ڕا بە ئەم گۆڕانكاریە گرنگە پیشان دەدەن هەڵبەت بە بێ گمان هەر كاتێك فرسەتیان بۆ هەڵ بكەوێت، دوبارە هێرش دەكەنە سەر عێراق.

 ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بە پشتیوانی هەمە لایەنەی هاوكاری تاران ـ بەغداد بە جەنابی حەیدەر عەبادی وتی: میلەتەكانی جیهانی و ناوچەكە سەركەوتنەكانی عێراق، دەرئەنجانی زەحمەت و چاونەترسی و بوێری خەڵكی ئەو وڵاتە و كاربەدەستەكانی دەزانن .

 لە ئەم چاوپێكەوتنە دا جێگرییەكەمی سەرۆك كۆمار " اسحاق جهانگیری " حازر بوو . سەرۆك وەزیرانی عێراق بە ئاماژە بە هەوڵ و كۆششی خەڵك و گەنجانی عێراقی بۆیەكپارچەیی وڵات وتی : دەبێت بە چاو و گوێی كراوە و بە هەموو هێزیكمانەوەڕێگری بكەین لە دابەش بونی عێراق و هەروەها كە بە برایانی خۆمان لە هەرێمی كوردستان دا گوتبوو: هێچ كات و بە هیچ شێوەیەك ڕێگە بە ئەوە نادەین كە وڵاتەكەمان دابەش بكرێت.

حەیدەر عەبادی دوای سپاس لە پشتگیریەكانی ئێران لە شەڕی دژە تیرۆر و داعش وتی : بەڕویەكی كراوە و شەوقێكی زۆرەوە هەوڵ دەدەین كە پەیوەندیەكانی نێوان هەردو لا زیاتر و پتەو تر بكەین.

............

كۆتایی پەیامی / 218