بە پێی هەوال دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئایەتوڵا خامنەئی لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ عەبادی وتوویەتی، عێراق وڵاتێکی بەهێز و سەرکەوتووە و مافی خۆیەتی ڕۆڵی پێشەنگ لە ناوچەکەدا ببینێت.
ئایەتوڵا خامنەئی لە کۆبوونەوەکەیدا ستایشی سەرۆک وەزیرانی عێراقیکردووە و بە فەرماندەیەکی بەهێز و حەکیم ناویبردووە وتوشیەتی ئەو سەرکەوتنانەی عێراق تۆماریکردوون بووەتە ئاماژە و پلان بۆ سەرکەوتن لە ناوچەکەدا.
هاوکات عەبادی باسی پڕۆژەکانی داهاتووی کردووە لە عێراق، و بە وتەی ئەو "پێویستە لە ڕێگەی بەرژەوەندی هاوبەش و بەرەوپێشچوونەوە بەدەست بهێندرێت نەک لەڕێگای شەڕ و پێکدادانەوە".
ئەمە لە کاتێکدایە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوێنێ گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و ئەمڕۆش لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران و عەلی خامنەئی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا کۆبووەوە.
٢٦ تشرینی یەکەم ٢٠١٧ - ١٠:٥٩
News ID: 862666

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئایەتوڵا خامنەئی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران کۆبووە و لە کۆبوونەوەکەشدا ئایەتوڵاخامنەئی پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ یەکپارچەیی خاکی عێراق دووپاتکردەوە.