AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : ckb.abna24
ھەینی

٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٧

٢:٥٩:٣٣ د.ن
861505

ڕبەری شۆرش لە دانیشتنی پسپۆڕانی گەنج

بەرجام بدڕێنن، ئێمە ورد وردی دەکەین/هەڵسوکەوتی ئەوروپا باشە بەڵام هاو دەنگی ئەوان سەبارەت بە بابەتی دیفاعی قەبوڵ ناکەین

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتی: نابێت بێ مێشكی كردنی سەرۆك كۆماری ئەمریكا ببێتە هۆی ئەوی لە مەكر فریوی دوژمن غافلَ ببین و ئەو بە كەم بزانین، بەلَكوو دەبێت هەموومان بە هۆشیاری تەواوەوە ئامادە ببین بۆ هەر ڕوداوێك .

بەپێی هەوالَ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سەر لە بەیانی چوار شەمە 26 مهر 1396 لە چاوپێكەوتنێكی سەدان نەفەری لە پسپۆڕانی گەنج ، ئەوانی بە مایەی هیوایەكیڕوناك بۆ ئیرانی ناوبردن و بە ئاماژە بە ئەوی كە دەبێت هەر دەم هۆشیار بین لە بەرامبەر مەكر و فریوەكانی شەیتانی گەورە ، خەتاب بە مەسولان و فەعالانی سیاسی و میدیایی حەوت تێبینی گرنگی سەبارەت بەڕوداوەكانی ئەم دواییەی بەرجام خستەڕوو و تاكیدی لێوە كردنەوە .

ئایەتوالله خامەنیی " خامنەیی، وابەستەگی سیاسی زۆر ترسناك و مایەی سەرشۆڕی میلەتەكان دەزانێت و بە ئاماژە بە لە ناوبردنی هرجۆرە وابەستەگیەكی ئێران بە ئەمریكا جەختی كردەوە كە : دوژمن بە گرنگی دان بەڕوداوەكان و هەلَسوكەوتەكانی كۆماری ئیسلامی لە ناوچەكە لە دروست كردنی " ولَاتێكی دوا كەوتوو و دەس بە داوێنی ولَاتانی تر " بە ولَاتێكی " ساحێب ڕای و دارابونی شكۆیەكی سیاسی و دیفاعی و زانستی " زۆر توڕەیە و زۆر نیگەران و پەرێشان حالَە.

ڕێبەری شۆڕش، دوژمنیڕژێمی ئەمریكا لە گەلَ میلەتی ئێران لە هەمان ڕۆژانی سەرەتای شۆڕش بیری هەموان دەخاتەوە و پاشان وتی : ئەو ڕۆژانە نە بابەتی نەوەوەی لە بەر دەست دا بوو و نە موشەك و نە گەورەترین هێزی ناوچەكە، بەلَام ئەمریكیەكان تێگەشتبون كە بە سەركوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ولَاتێكی كە " ژێر دەست، گوێڕایەلَ و زۆر بەسود"یان لە دەست داوە.

ئایەتوالله سەید عەلی خامنەیی، نمونە بونی ولَاتی ئێران لە مێشكی مێلەتەكانی جیهان، بوەتە هۆی توڕەیی و بێ هیوایی زیاتری زالَمان و سولَتە گەران و وتی: میلەتی ئێران بە درێژایی چل سالَیڕابردوو بە هەموو جیهانی سەلماندوە كە دەتوانێت لە دەولَەتە بە هێزەكان نەترسێت، لە بەرامبەریان دا بۆستێت و لە گەلَ سزای ئابوری و سیاسی و گوشارەكان دا، ڕۆژ بەڕۆژ پێشكەوتوو تر ببێت.

پێشكوتنی هێزی چەك و موشەكی ئێران هاوكات لە گەلَ سزا ئابوری و دیفاعیەكان بوەتە هۆی سەرسورمان و تەنانەت ستایشی هەندێك لە دوژمنانی كینەیی ئێران و پاشان وتیان : مەقالەی چەند سالَ پێشی جەنرالَێكی سەهیونیست لە ئەم بارەیەوە، نمونەیەكە لە ئەم ڕاستیە.

حەزەرەتی ئایەتو الله خامنەیی بە ئاماژە بە ئەوی كە نامانەوێت كاتی دانیشتنەكە لە گەلَ ئەم گەنجە پسپۆڕانە بە جواب دانەوەی قسەكانی سەرۆك كۆماری ئەمریكا بە فیڕۆ بدەین وتی : لە گەلَ هەموو ئەمانەدا دەبێت تێبینی بخەینە سەر خالَێك و ئەوە، گرنگی دان بە ناسینی دوژمنە لە بەر ئەوی كە هەر میلەتێك دوژمنی خۆی نەناسێت و ئەو بە دۆست یاخود بە بێ لایەن بزانێت، بە تاكید دەكەوێتە مەترسیەوە .

پاشان وتیان: ئەمیری باوەڕداران لە نەهج ولبەلاغە دەفەرمێت : " ناخەوم و دەزانم كە لە چواردەورم دا چیڕو دەدات " میلەت و كاربەدەستانی ئێران نابێت توشی خەوو و غەفلَەت ببن، چونكە ئەگەر ئەوەڕو بدات هەلَدەكوتنە سەرمان و مالَ و سامانی ئەم ولَاتە بە غارەت دەبەن.

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی، بە ئاماژە بە جوابە باشەكانی كار بە دەستانی ئێران بە وڕاوەكانی تەرامپ ، و هەیئەتی حاكمەی ئەمریكا بە هۆی تێنەگەشتن لەڕوداوەكانی ناوچەكە و هەرەوەها ئێران ئەوانی بە " گەمژە " زانی و وتی: ئەوان دەیانەوێت، ئێرانی گەنج ، ئیمان دار و پێشكەوتوو بگەڕێننەوە بۆ 50 سالَ پێش هەلَبەت زۆر ڕونە كە ئەم كارە بە هێچ شێوەیەك سەر ناگرێت بەلَام ئەوان بە هۆی دواكەوتنی مێشكیان و تێ نەگەشتن لەڕاستیەكان توشی هەلَە لە حیسابەكانیان دا دەبن و دوابەدواییەك شكست دەخۆن لە میلەتی ئێران و ئەم شكستانە بەردەوام دەبێت.

ڕێبەری شۆڕش، ئیمامی خومەینی (رە) ڕژێمی شەڕانی ئەمریكا بە "شەیتانی گەورە" و " شەیتانی ئەكبەر" ناو دەبات و جەختی كردەوە لە ئەوی كە: ئەمەریكا هاو دەستی سەهیۆنیزمی نێودەولَەتیە، دوژمنی میلەتە سەربەخۆ كانە و دەستی هەیە لە زۆربەی شەڕو گرژیەكان لە ناوچەكە و جیهان دا و وەكوو زالوو دەیەوێت دار و نەداری میلەتەكان هەلَبكێشێت.

پاش بە بیر هینانەوەی قسەكانی تەرامپ لە ریكلامی هەلَبژاردنەكانی ئەمریكا دا لە سەر ئەوی كە داعش دروست كەری ئەمریكایە وتی : زۆر چاوەڕوان كراوە كە كاربەدەستانی ئەمریكی ئێستە بەرامبەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، كە بوەتە سەدێكی گرژ بەرامبەر بە ئیشە مەترسی دارەكانی ئەمریكا، هاواری بە سەر دا بكێشن و لە دوژمنایەتی دا قسە بكەن.

حەزرەتی ایت الله خامنەیی، لە ناوچونی هەموو نەخشەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە دا بە تایبەت سوریا، عێران و لوبنان بەیەكێك لە ئەو هۆكارانە دەزانێك كە ئەمریكا و كاربەدەستەكانی ئەمڕۆ زۆر تۆڕەن و وتی : كۆماری ئیسلامی ئێران نەخشە شوم و فریۆ دەرەكانی ئەمریكای تێك داوە .

درێژیهەيە .......